ئۆکراینا: گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی ئەوروپامان لەژێر دەستە

رووسیا ڕایگەیاندووە کە دەستی بەسەر وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژا گرتووە، کە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمییە لە ئەوروپا، بەڵام ئۆکراینا ئەوە ڕەتدەکاتەوە. 

ئینێرگۆتۆم، کۆمپانیای ئەتۆمیی دەوڵەتی ئۆکراینا ڕاگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی رووسیا کە باس لەوە دەکەن دەستی بەسەر وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژا گرتووە، “درۆیەکی شاخدارە و ساختەیە”. بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 28-02-2022 رووسیا رایگەیاند، هێزەکانی دەستیان بەسەر وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژا-دا گرتووە و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوامن. جەنەراڵ ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ لە وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، “هێزەکانی رووسیا بەتەواوی کۆنترۆڵی ناوچەکانی دەوروبەری وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژا دەکەن و پاسەوانیی دەکەن”.

ھەواڵی زیاتر