ڤلادیمر پۆتین بۆ ئەمریکا و ئەوروپا: دەتانبینمەوە

سێ رۆژ پاش ھێرشەکانی رووسیا بۆ ئۆکراینا، پۆتین پەیامێکی توندی ئاڕاستەی وڵاتانی رۆژئاوا کرد.

ڤلادیمر پۆتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، زۆر بە سادەیی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ھەبونی ڕووسیا دلگرانن و ھەموو ئابڵوقەکانیان دەخەنە سەر ڕووسیا و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێمە دەپچڕێنن.

پۆتین ئەوەشی ڕاگەیاند، وڵاتانی رۆژئاوا بۆ ئابڵوقە خستنە سەر ڕووسیا پێویستان بە ھیچ بیانوویەک نییە، بەڵام ئۆکراینا بۆ ماوەی 8 ساڵ، بەردەوامبوون لە کوشتنی ھاوڵاتی سیڤیل و ھەڵگیرساندنی جەنگ لە دۆنباس، ئێوە (وڵاتانی رۆژئاوا) ھەرگیز نەتانبینی و بگرە ھاوکاری ئۆکراینتان کرد بە چەک و پارە.

سەرۆکی ڕووسیا ئاماژەی بەوەشکرد، کە ماوەی 3 ڕۆژە ڕووسیا سەرقاڵی گێڕانەوەی دادپەروی و وەدەرنانی شەڕەنگێزەکانە لە سنورەکانی دۆنباس و وڵاتانی رۆژئاواش ئابڵوقە “شێتانەکانیان” بە ھێستریاوە جێبەجێ دەکەن.

ھەر لەسەر ئابڵوقەکانی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ ڕووسیا، وتی کە وڵاتەکەمان بەبێ ڕۆژئاواش زیندوو دەمێنێت، ئەمەش بە مێژوو سەلمێندراوە و پرسیارەکەش ئەوەیە کە ئایا ڕۆژئاوا بە بێ ڕووسیا زێندوو دەمێنێت؟
پۆتین لە وەڵامدا وتی: بەم نزیکانە بۆمان ئاشکرا دەبێت ئەوروپا، دواتر دەتبینمەوە! یو ئێس ئەی (کە مەبەست لێت ئەمریکایە)، دەتبینمەوە!

ھەواڵی زیاتر