سه‌رۆكی پێشووی ئۆكرانیا: ئه‌مڕۆ له‌ كیێڤ پوتن دۆزه‌خ به‌ چاوی خۆی ده‌بینێت

پێترۆ پرۆشینكۆ، سەرۆکی پێشووی ئۆکرانیا رایگەیاند: سوپای رووسیا تەنها 2 کیلۆمەتر لە سەنتەری کێێڤی پایتەختەوە دوورە و له‌ ماوه‌ی 72 كاتژمێری رابردوودا زیاتر له‌ 3 هه‌زار سه‌ربازی رووسی كوژراون و زیاتر له‌ 20 فڕۆكه‌ و 100 تانكی رووسیش تێكشكێندراون و جه‌ختیشیكرده‌وه‌، ئەمڕۆ له‌ كیێڤ، پوتن دۆزەخ بەچاوی خۆی دەبینێت.

پرۆشینكۆ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌ كیێڤی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی گوتی: “ئێمە لە سەنتەری کێڤین. ئێمە لێرەین بۆ پاراستنی وڵاتەکەمان. رووسەکان زیاتر لە 2 کیلۆمەتر لێرەوە دوورن”.

سه‌رۆكی پێشووی ئۆكرانیا دووپاتیكرده‌وه‌، “لە 72 کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە 3 هەزار رووسی کوژراون. زیاتر لە 20 فرۆکەی رووسیمان خستوونەتە خوارەوە و زیاتر لە 100 تانکی سه‌ربازیشیان تەقێندراونەتەوە. زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێلی سەربازیشیان لەوناوبراون”.

پرۆشینكۆ گوتی: “ئه‌و زیانانه‌ی به‌ رووسه‌كان گه‌یه‌ندراون، ئەوە دەگەیه‌نێت کە چۆن خەڵك و سوپای ئۆکرانیا سیناریۆکانی پوتنیان لەگۆڕنا”.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، “ئەمڕۆ لە کیێڤ پوتن دۆزەخ بەچاوی خۆی دەبینێت. سەربازەکانی رووسیا کە هاتوون بمانکوژن، باجێکی سەخت دەدەنه‌وه‌. ئەمە شەڕە تەنها بۆ ئێمە نیە، بەڵکو بۆ هەموو جیهانی ئازادە، چونکە کەس نازانێت سبەی پوتن له‌ کوێی دیکەوە سەردەرده‌هێنێت، هەربۆیە هاوکارییەکانی رۆژئاوا بۆ ئێمە زۆر گرنگه‌”.

K24

ھەواڵی زیاتر