‎ئاسایشی ژیانی سەرۆک لە مەترسیدایە

‎ڤلادیمێر زیلنسکی: دوژمن خودی منیان بە ئامانج گرتووە، بەڵام سوێند بێ من لە پایتەخت دەمێنم.

‎زیلنسکی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا دەڵێت: ئەوانە دەیانەوێت ئۆکراین بە لە نێوبردنی سەرۆککۆمارەکەی لە نێو ببەن. دوژمن بە پلەی یەکەم خۆم و بە پلەی دووەمیش خێزانەکەمیان بە ئامانج گرتووە. بەڵام سوێند بێت خۆم لە پایتەخت و خێزانەکەیشم لە ئۆکراین دەمێنێتەوە.

‎ھاوکات ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت: نیگەرانی ژیانی سەرۆککۆمارین، ئەڵبەت نیگەرانی ئاسایشی تەواوی دۆستەکانیشمانین لە ئۆکراین.

‎لە لایەکی ترەوە، ئەو پەیامە ڤیدیۆییەی زیلنسکی، جارێکی تر ئەڤغانییەکانی دژ بە سەرۆکە ھەڵھاتووەکەیان تووڕەکردووە. چونکە بیریانکەوتەوە کە چۆن پێش کەوتنی کابووڵ، ئەشرەف غەنی لە ١٥-٨ی ساڵی ڕابردوو ھەڵھات و وڵاتی بەجێھێشت.

ھەواڵی زیاتر