جۆ بایدن: رووسیا دەیەوێت لە چەند رۆژی داهاتوودا شاری کیێڤ بکاتە ئامانج 

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە گوتارێکدا دەربارەی پێشهاتەکانی قەیرانی ئۆکراینا گوتی، ڤلادیمێر پووتین، بڕیاری خۆی داوە و من لەو باوەڕەدام دەیەوێت هێرش بکاتە سەر ئۆکراینا.

بایدن، ئەوەشی زیاد کرد، “پێشێلکردنی ئاگربەست لە لایەن جوداخوازەکان کە لە لایەن رووسیاوە پاڵپشتیی دەکرێن دەبینین و، هێزەکانی رووسیا پلان دادەنێت بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکراینا لە چەند رۆژی داهاتوودا و شاری کیێڤ دەکاتە ئامانج”.
بایدن، دووبارەیشی کردەوە، “ئەمریکا هێزی شەڕکەر رەوانەی ئۆکراینا ناکات، بەڵام پاڵپشتیی پێشکەش بۆ ئۆکراینا دەکرێت، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئامادەن بۆ بەرگریکردن لە هەموو بستێکی خاکەکانی پەیمانی ناتۆ”.
بایدن، روونیشی کردەوە، “هەر کارێکی سەربازیی رووسی واتا ئەوان دەرگای دیپلۆماسییەتیان داخست و جەنگیان هەڵبژارد”.

kurdistanCT

ھەواڵی زیاتر