هاتوچۆی سلێمانی لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو شۆفێرانە دەکات کە ھاتوچۆ بە منداڵان دەکەن

ڕاگەیەندراوێک لە ھاتوچۆی سلێمانییەوە:

دوابەدوای ئەو ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمان لە بەرواری دوێنێ بڵاو کرایەوە سەرجەم شۆفێری پاسەکان ئەوانەی لە قوتابخانە و باخچەکانی ساوایان و خوێندنگەکان کە منداڵ دەگوازنەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دوابەدوای ئەو ئاگاداریەی کە پێشتر بڵاو مان کردەوە هەستا بە لێپێچینەوە لەو شۆفێرانەی سەرپێچی دەکەن لە ڕێگەی مەفرەزەکانی هاتوچۆی ناوشار و بە سەرپەرشتی بەڕێز بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی وە ئەو شۆفێرانەی کە پابەند نابن و منداڵیان زیاتر لەوەی کە یاسا رێگەی پێداوە سەرخستووە کە پێچەوانەی یاسای هاتوچۆیە لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا بە پێی سەرپێچییەکانیان لێپێچینەوەیان لەگەڵ کرا.

داوا لە شۆفێران دەکەین لەو جێگەیانەی ئاماژەی بۆ کراوە و کار دەکەن و منداڵان هاتوچۆ پێدەکەن سەرپێچی نەکەن و ئەم ڕێنماییانە جێ بەجێ بکەن

پێویستە بە پێی ژمارەی کوشنی ناو ئەو پاسانە نەفەر سەربخەن، وە بەپێی یاسای هاتووچۆ سەرخستنی نەفەری زیادە قەدەغەیە
پێویستە هەموو پاسێک چاودێرێکی سەر بە ئیدارەی ئەو شوێنە کە پاسەکە کاری بۆ دەکات تیایدا بێت، وە ڕۆڵی ئەو چاودێرە ئەوەیە کە ڕێگە نەدات بەو شۆفێرە سەرکێشی و تیژڕەوی و بەکارهێنانی مۆبایل و ڕۆیشتن بە پێچەوانەی ئاراستە وە پێچکردنەوە لە شوێنی قەدەغە یاخود گۆرانی و ئاوازێک بە دەنگێکی بەرز بە چەشنێک دابنێت کە ببێتە مایەی نەهێشتنی ئارامی سەرنشینانی ناو پاسەکە یاخود هەر سەرپێچییەکی دیکە بکات، وە بە پێچەوانەوە ئاگاداری ئیدارەی خۆی بکات لە ڕەفتاری ئەو شۆفێرە کە دەبێتە مایەی مەترسی رووداو و کارەساتی هاتووچۆیی نەخوازراو

ھەواڵی زیاتر