دەنگدانەوەی کۆبووونەوەی مەسرور بارزانی لەگەڵ شێخ تەمیم لە میدیاکانی وڵاتانی کەنداو

رۆژی (15ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەر بانگهێشتی فەرمی ميری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی، بە یاوەری شاندێکی حکومه‌ت، گه‌یشته‌ قه‌ته‌ر و دواتر سەردانەکە لە میدیاکانی ئەو وڵاتە دەنگی دایەوە.

رۆژی (16ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ ده‌وحه‌ی پایتەختی قەتەر، له‌گه‌ڵ شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى، ميرى قه‌ته‌ر كۆبووەوە.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق بەتایبەتی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی قەتەر لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى قەتەر له‌گه‌ڵ هه‌‌رێمى كوردستان و عێراق به‌تايبه‌تى له‌ بواره‌كانى ئابوورى، بازرگانى و وه‌به‌رهێناندا کرا، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بووه‌ جێگه‌ی گرنگیپێدان له‌لایه‌ن میدیاكانی قه‌ته‌ڕ و وڵاتانی كه‌نداو و عه‌ره‌بی.

دیوانی میری قه‌ته‌ر له‌ سایتی فه‌رمی خۆیان له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی، میری قه‌ته‌ر پێشوازی له‌ به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری كرد.


ئەمیر لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کۆدەبێتەوە” ئەمە ناونیشانی هەواڵێكی رۆژنامەی (qatar-tribune) بوو له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ قەتەڕ.

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە” هەواڵێكی دیکەی ئەمڕۆی رۆژنامەی “الوطن” بوو کە باسی لە برەودانی پەیوەندیکانی بازرگانی و پیشەسازی و وەبەرهێنان دەکرد.


لە هەواڵێكی دیکەدا لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، رۆژنامەی “الوطن” نووسییەتی “پایە بڵند پێشوازی لە مەسرور بارزانی دەکات”. 

رۆژنامەی “العرب” نووسیویەتی “سەرۆک وەزیران پەیوەندیەکانی لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق توند دەکاتەوە.”

K24

ھەواڵی زیاتر