بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق سەرەتای موئامەرە و دەستێکی ئێرانیەکانە دژی کیانی کوردی نەک تەنھا ئابوری سەربەخۆی ھەرێمی کوردستان
پرسیار ئەوەیە بۆچی ئەم دادگایە چەندین ساڵە و تەنانەت دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیش بڕیارێکی وای دژی نەوت و غازی ھەرێمی کوردستان نەداوە تا ئەو کاتەی بەرەی ئێران لە عێراقدا لاواز دەبن و ھۆکاری لاوازیەکەیان دەگەڕێننەوە بۆ پشتیوانی نەکردنی کورد و بەتایبەت لایەنی سەرەکی و یەکەمی کوردستان کە لە ئێستادا دژی دەستێوەردانی دەرەکیە لە کوردستان و عێراقدا؟
لەگەڵ ڕێزی زۆر بۆ ناوی دادگا و سەروەری یاسا بەشێک لە شیعەی عێراق و ئێرانیەکان ئەیانەوێت دادگاکانی عێراق و ماف و ئازادیە دەستوریەکانی کورد وەکو قومارخانە و شوێنی سیغەی ناشرعی ئافرەتان (مەلھاکان)ی قوم و تاران تەماشا بکەن و بەکاری بھێنن بۆ حەزوئارەزوو بەرژەوەندیە سیاسیەکانی خۆیان.
ئەگەر سەرکردایەتی کورد بێ دەنگ و بێ ھەڵوێست بێت لە ئاستی ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی دژی نەوت و غازی ھەرێمی کوردستان یان ھەر لایەن و تاکێکی کورد دڵخۆش بێت بەو بڕیارە و پشتیوانی لێبکات ئەوا جگە لە چونە قاڵبی خیانەتکاریەوە ئەبێت چاوەڕێی لەدەستدانی نیشتیمانەکەی و ھەرێمی کوردستانیش بێت بە چەند قۆناغ و موئامەرەیەکی تری لەم جۆرە بڕیارە.
ھەر لایەن و تاکێکی کوردی ئەتوانن و جێگای دەستخۆشیە چاودێر و دژی گەندەڵی و بەھەدەردانی داھاتی نەوت و غاز بن، بەڵام ھەوڵدان بۆ ڕادەستکردنەوەی ئابوری سەربەخۆی کوردستان لە ڕقی ململانێ ناوخۆییەکانی خۆمان، یان چەواشەکردنی خەڵک و تۆمەتبارکردنی ھەر ھێز و لایەنێکی کوردی کە بەرگری لە ئازادی و ئابوری سەربەخۆی ھەرێمی کوردستان دەکات و ھەوڵی پاراستنی قەوارەی ھەرێم دەدات ئەوە خیانەتە و شایەنی چاوپۆشی و لێخۆشبوون نیە و پێویستە دادگایی بکرێت بە تاوانی خیانەتی نیشتیمانی.