سیروان عەباس
رووداو
بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، لە ساڵی 2021 دا لە هەرێمی کوردستان 74 زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە، کە 47 یان بە هۆی کۆرۆناوە بووە.
مەلا عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند، ساڵی رابردوو 74 زانا و مامۆستای ئایینی کۆچی دواییانکردووە، 47 مامۆستای ئایینی به هۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لهدهستداوە و ئاماژەی بەوەشکرد “کۆچی دوایی ئەو مامۆستایانە کەلێنێکی گەورەی دروستکردووە”.
مەلا عەبدوڵڵا شێرکاوەیی وتیشی ” سەرجەم ئەو مامۆستایانە پێشنوێژ و وتارخوێن یان پێشنوێژبوون و بە فەرمی فەرمانبەری وەزارەتی ئەوقاف بوون”.
بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان جەختی لەوە کردەوە “به ئامانجی زیندوو هێشتنهوهی خزمهت و دڵسۆزییهكانی ئهو زانایانهی وهفاتیان كردووه، راگهیاندنی یهكێتی زانایان وێنهو ناو و رێککەوتی وهفات و شوێنی نیشتهجێ بوونیانی تۆمارکردووە، بۆ ئهوهی له ئهرشیف و لای خهمخۆرانی بواری زانست و شهریعهت پێگه و ناوبانگیان به درهوشاوهیی له سهر لاپهڕهكانی مێژوو بمێنێتهوه و له یاد نهكرێن”.