وەزارەتی شارەوانی نیو ملیار دیناری بۆ ئاوەڕۆی سلێمانی دابینکرد

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی 499 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ لە سلێمانی.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی بڕی زیاتر لە 499 ملیۆن دینار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ شەقام و كۆڵانەكانی جیاكراوەی (212)ی كەرتی 8ی ئابڵاخ لە شاری سلێمانی.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ساسان عەونی واژووی لەسەر خەرجكردنی بڕی (499.254.690) چوار سەد و نەوەد و نۆ ملیۆن و دووسەد و پەنجا و چوار هەزار و شەش سەد و نەوەد دینار كرد، كە ئەو بڕە پارەیە لەسەر داهاتی ڕێژەی %15ی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییە و بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكان بە مەبەستی جێبەجێكردنی دەرخستەی تایبەت بە دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ شەقام و كۆڵانەكانی جیاكراوەی (212)ی كەرتی (8)ی ئابڵاخ لە شاری سلێمانی خەرج دەكرێت.

ھەواڵی زیاتر