رۆژنامەنووس هێمن باقر، چیرۆکی دەستگیرکردنی بۆ سەنتەری میترۆ دەگێڕێتەوە و دەڵێ”نە دەزانم لەسەر چ كەیسيَك كێ دوای یاسایی لە دژمان جوڵاندووە، تەنها پێیان راگەیاندووم كە پۆلیسی هەولێرەوە فەرمانی دەسگیركردنت هەیە، ئەوە چەند كاتژمێرێكە لە بنكەی پۆلیسی بەختیاری لە سلێمانی دەستبەسەرم.”
رۆژنامەنوس هێمن باقر، چیرۆكی دستبەسەركردنەكەی بۆ میترۆ كورتكردەوە.
هێمن سەردانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری كردوە بۆ مەسەلەیەكی تر پەیوەندی بە رۆژنامەنوسێكی (دبلۆماتیك مەگەزین )ەوە هەبوو، كە ئەم سەرنوسەرێتی، لەوێ پێیان راگەیاندوە “پسوڵەیەكمان بۆ هاتووە دەسگیررت بكەین ئەوە تۆ دەستبەسەری و رەوانەی حاكمت دەكەین” وایان پێ ووتوە.
پاشان بە ئۆتۆمبێلی پۆلیس رەوانەی بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە كراوە لە بنكەی پۆلیسی كوردسات.
دادوەری لێكۆڵینەوە پێی راگەیاندووە كە ” فەرمانی گرتنت بۆ هاتووە لە دادگای هەولێرەوە هیچ ئەولەویاتی تری تیا نییە”
پاش پەیوەندی كردنی سەنتەری میترۆ بە بەرپرسی نوسینگەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ووتەبێژی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بە سوپاسەوە هاتنە سەرخەت، تێگەیشتنیان بۆ كەیسەكەی هەبوو، بە كەفالەتی 4 ملێۆن دینار ئازاد كرا.
سەنتەری میترۆ دەربارەی ئەم كەیسە لەگەڵ پارێزگاری هەولێر بەرێز ئومێد خۆشناو، پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان بەرێز عەلی حەمە ساڵح كرد، تا تا بە دواداچوون بۆ كەیسەكە بكەن، كە ئایا فەرمانی دەسگیركردنەكە لەسەر كام بابەتە دەركراوە و هێمن روو لە كوێ بكات؟
بریارە سبەینێ رۆژنامەنوس هێمن باقر بچێتەوە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە، تا رێنوێنی بكەن روو لە كام بنكەیەی پۆلیسی هەولێر بكات كە سكاڵای لەسەر تۆمار كراوە.
سەنتەری میترۆ پشتیوانی لە سەرنوسەری دبلۆماتیك مەگەزین هێمن باقر دەكات، سەرلەنوێ جەخت دەكەینەوە كە لە دەسەڵاتی دێمۆكراسیدا، راپۆرتی بنكۆڵكاری وەك سكاڵایەكی داواكاری گشتی وایە كاتێك راپۆرتێكی دەربارەی دۆسییەكانی فەساد و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات لەلایەن فەرمانبەرێكی حكومەت، دەجوڵێنێت.