-دەوڵەتی ئاراراتی یەهودی:
لە سەدەكانی ناوەڕسستدا بەهۆی ڕەشە كوژی یەهودییەكان لەلایەن ڕژێمە سیۆقراتیەكانی ئەوروپا و عوسمانیەكانەوە سیاسی و دەوڵەمەندەكانی یەهود بیریان لە دروستكردنی دەوڵەتێك بۆ یەهودییەكان كردەوە
سەرەتای ئەم هەوڵە لەلایەن موردخای ئیمانوێل سیاسی و نوسەری ئەمەریكی یەهودی خرایە بواری جێبە كردنەوە و لە ساڵی ١٨٢٥ بڕیاریدا یەكەم دوڵەتی یەهودی لە نزیك تاڤگەكانی نیاگارا دامەزرێنێت و بڕوای وابوو كە هندیە سورەكان نەوەی بەنی ئیسرائیلن
ناوی دەوڵەتەكەشی نا (ئارارات) وەك ئاماژەیەك بۆ چیای ئاراراتی كوردستان كە كەشتیەكەی نوحی لەسەر ڕاوەستاوە، بەڵام هەرزوو لەلایەن هندیە سورەكان و حكومەتی ئەمەریكیە بیرۆكەكە لەبار برا
-هرتزل و ماسۆنیەت:
ماسۆنیەت بریتیە لە ڕێكخراوی براكانی وەستای خانوو دروست كردن، كە بۆ یەكەمینجار لە سەدەی حەڤدەدا لە بەریتانیا سەری هەڵدا بۆ پاراستنی نهێنی تەلارسازی لە نێوان وەستاكان دا دواتر لە ساڵی ١٧١١ بوو بەڕێكخراوێكی سیاسی نهێنی كە دژی دەسەڵاتی كڵێسا كاری دەكرد و لەجیهاندا سەدان مەحافل(پەرستگا)ی كردەوە
لەو سەردەمەدا یەهودییەكان چینێكی پەرتكراوی ئەوروپا بوون بۆیە ئەم دەرفەتەیان قۆستەوە و هەمان ئامانجیان لەگەل ماسۆنیەكاندا هەبوو كە ڕووخاندنی دەوڵەتە شاهانەی و مەسیحیەكانی ئەوروپا بوو
دواتر ماسۆنیەكان سەركەوتووبون لە هەڵگیرساندنی شۆڕشی فەرەنسادا، لێرەوە یەهودییەكان ماسۆنیەكانیان بەكارهێنا بۆ گەشتن بە خەونی دروست كردنی دەوڵەتی خۆیان، بەڵام لە سەرەتای هەڵمەتی داگیركاری فەرەنسی دا ناكۆكی كەوتە نێوان ماسۆنیەت و یەهودییەكان
هەربۆیە یەهودیەكان جیاواز لە ماسۆنیەكان ڕێكخراوی نهێنی خۆیان لە خاوەنكار و سەرمایەداڕ و ڕۆژنامە نوس و سیاسیە یەهودییەكان پێكهێنا و لەژێرناوی زایۆنیزم (صهيونیەتدا)، لە دوای شكستی دەوڵەتی ئارارات هەوڵیاندا لە ژێر دەستی عوسمانیەكاندا و لە ئیزمیر دەوڵەتێك دابمەزرێنن بەڵام كۆمەڵكوژ كران و هەڵهاتن بەرە و ئەوروپا
دوای چەند كۆنگرەیەك دواتر لە كۆنگرەی بازلی ١٨٩٧-١٨٩٨ بەسەرۆكایەتی تیۆدۆر هرتزل بڕیاریاندا دەوڵەتێكی یەهودی لە سینای میسر دروست بكەن چونكە ئاماژەكانی گۆڕانی جیهان و كەوتنی دەوڵەتی عوسمانی و ڕوسیای قەیسەری دەركەوتبوو
-دەوڵەتی سینای یەهودی:
تیۆدۆر هرتزل لە ساڵی ١٨٩٠بەنهێنی دەستی بە ئامادەكردنی پرۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی یەهودی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستكرد، بەهۆی دژایەتی عوسمانی و فەرەنسی و ئیتالی و ئیسپانیەكان بۆ یەهود تاكە بژاردە بۆ پشتیوانیان بەریتانیابوو
چونكە هرتزل دەیزانی بەریتانیا و دەسەڵاتی شاهانە ترسیان لە كۆچی فراوانی یەهودە صهيونيەكان هەیە بۆ بەریتانیا بۆیە ڕازی دەبن هاوكاری بكەن بۆ كۆكردنەوەی یەهودیەكان لە چوارچێوەی دەوڵەتێكدا
بۆ ئەم مەبەستە هرتزل ساڵی ١٨٩٤ لەگەڵ چمبرلینی وەزیری داگیركانی بەریتانیا كۆبوویەوە و چمبرلین ڕازی بوو بە بیرۆكەكەی هرتزل وبەڵام كێشە لەسەر شوێنی جوگرافی دەوڵەتەكە بوو
تیۆدۆر هرتزل پیشنیاری قوبرس و سینای میسری كردكە پێیان بدرێت چونكە هرتزل چاوی لەدەستگرتن بووبەسەر نۆكەندی سویسدا و قوبرسیش خاڵێكی گرنگ بوو بۆ گەیاندنی یەهودیەكان بە سینا، هترزل وەك لە یادەوەرییەكانی دا دەیگێڕێتەوە دەڵێت( بە چمبرلینم گوت سینا دانیشتوانە مەسیحیەكەی كۆچ دەكەن بۆ دوورگەی كریتی یۆنان و مسوڵمانەكانیشی دەیانەوێت كۆچ بكەن بۆ توركیا بۆیە دەتوانین زەوویەكانیان بە هەڕزان لێبكڕینەوە،بە ڵام چمبرلین گوتی ئەوە دەسەڵاتی من نیە و دەبێت بگەڕێمەوە بۆ حكومەت و لۆردات)
دواتر وەزیری دەرەوەی بەریتانیا (لانس دۆن ) بیرۆكەكەی پەسەند كرد و هرتزل لە ١٨٩٧/٨/٢٩ لە كۆنگرەی بازل پرۆژەكەی ڕاگەیاند، پێشتریش لە سەروبەندی ئامادەكاری بۆ كۆنگرەی بازل دا تیۆدۆر هرتزل نوێنەری خۆی ماركیۆ ڕۆخی ڕەوانەی میسر كرد بۆ ئامادەكاری بۆ پرۆژە نهێنیەكەی كە هێشتا بە فەرمی ئاشكرای نەكردبوو
ماركیۆ لە مانگی ئەیلولی ١٨٩٦ گەشتە میسر بۆ یەكخستنی یەهودییەكانی میسر و ڕێكخراویێكی دامەزراند بەناوی (ماركیۆ خیای صهيونى)، لە ساڵی ١٨٩٨ دوای هەفتەیەك لە كۆنگرەی بازل تیۆدۆر لەگەڵ چوار هاوڕێی بەكەشتی سەمیرامیسی نەمساوی گەشتە نۆكەندی سویس ودواتر چووە شاری عەریشی سینا بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخەكە لەنزیكەوە، دواتر میسری جیهێشت و گەڕایەوە لەندەن
هرتزل لە لەندەن و ڤیەناوە چاودێری جێبەجێكردنی پرۆژەكەی دەكرد لەلایەن بەریتانیاوە، بەڵام چەند ڕێگرییەك هەبوو گرنگترینیان نەبوونی ئاوی خوارنەوە بوو لە سینا و ڕازی كردنی دەوڵەتی عوسمانی بوو كە میسر لە ژێر ئینتیدابی بوو، هەربۆیە هرتزل وەفدێكی ڕەوانەی ئەستانا كرد و عوسمانییەكانی ڕازیكرد كە بەڕامبەر بەپێدانی باج ڕێگە بەدامەزراندنی دەوڵەتەكەیان لە سینا بدات
بەڵام كێشەی نەبوونی ئاو چارەسەر نەكرا ولەمانگی مارسی ١٩٠٣ هرتزل بۆخۆی سەردانی میسری كردو دڵنیابوویەوە لە مەترسی و كێشەی كەم ئاوی، هەربۆیە بەریتانیا پێشنیازی دروستكردنی دەوڵەتی یەهودی بۆ كردن لە قودس كە جێگایەكی گونجاوە، لێرەوە بناغەی دەوڵەتی ئیسرائیل دانرا و بزوتنەوە صهيونیەكان بە ئەو ئاراستەیە خرانەكار و لە ساڵی ١٩١٧ لەدوای بەڵێنی بەلفور چووە بواری جێبەجێكردنەوە
– دەوڵەتی یەهودی لە ڕوسیا:
لە دوای كۆتای جەنگی جیهانی یەكەم و بەڵێنی بەلفۆر بەریتانیا یەهودییەكانی بەلای خۆیدا ڕاكێشا كەلە ئەوكاتەدا خاوەن سامان و داهات بوون، ستالینیش ترسی هەبوو لە بەریتانیا كە یەهودییەكانی ڕوسیا بەلای خۆیدا ڕابكێشێت
هەربۆیە لەساڵی ١٩٢٨ ستالین بڕیاریدا یەهودیەكان لە هەرێمی ئۆپلاستی ڕۆژهەڵاتی ڕوسیا و لەسەر سنوری چین كۆبكاتەوە و پیربیدجانیشی وەك پایتەخی ئەو هەرێمە ڕاگەیاند كە بەزاراوەی یەدیشیە قسەیان دەكرد و ساڵی ١٩٣٤ بەفەرمی هەرێمەسەربەخۆكە ڕاگەیەندرا
بەڵام تا دەهات ژمارەیەكی زۆری یەهود ڕوویان لە ئۆپلاست دەكرد بەجۆرێك ساڵی ١٩٣٧ ژمارەی یەهودیەكان گەشتە ١٩ هەزار كەس، هەوڵی سەربەخۆی تەواویان دەدا لە ژێر دەسەڵاتی ڕوسیا، هەر بۆیە ستالین ساڵی ١٩٣٩ هەستی بەمەترسیەكان كرد و هەرێمەكەی هەڵوەشاندەوە و زمانی یەدیشیەی قەدەغەكرد و ژمارەیەكی زۆری دەستگیركردن بەشێكیشیان بە هاوكاری ئەمەریكا هەڵهاتن بۆ ئیسرائیلی ئێستا
-ئیسرائیلی ئێستا:
لە كاتی جەنگی جیهانی یەكەمدا یەهودییەكان لە ئەوروپا و ڕوسیا ڕووبەڕووی كۆمەڵكوژی بوونەوە هەربۆیە ئەمەریكا خەونی بەلفۆری زیندوو كردەوە و هاوكاری یەهودییەكان بوو كە كۆچ بكەن بۆ ئیسرائیلی ئێستا و لەساڵی ١٩٤٨ دەوڵەتی ئیسرائیل ڕاگەیەندراو و دواتر یەهودیەكانی ڕۆژهەڵاتیش كۆچیان بۆ دەوڵەتە نوێیەكە كرد، ئەمەش ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێت كە ئەمەریكا دامەزرێنەری ئیسرائیل بوو نەك بەریتانیا.
-دەوڵەت لە ئاینی یەهودیدا:
بەپێی ئاینی یەهودی و تەورات نابێت یەهودیەكان دەوڵەت دابمەزرێنن تا ڕۆژی میعاد كە خودا بەڵێنی دامەزراندنی دەولەتی گەورەی فەلەستینی پێداون لە لەنیلەوە بۆ فرات
بەڵام هرتزل بۆ پاراستنی یەهودییەكان لە لەناوچوون پێچەوانەی ئاینەكەی بیرۆكەی دامەزراندنی دەوڵەتی خستە بواری جیبەجێكردنەوە، ئەمەش وایكردووە كە بەشێك لە یەهودییەكانی ئیسرائیل بەتایبەت یەهودیە ئەحرەدیمیەكان و ئەرسەدۆكسەكان تا ئەم ساتەش دژی دەوڵەتی ئیسرائیلن و سەربازی كردن و دامەزراندن و كاركردن لە دامەزراوە حكومیەكاندا بە حەرام دەزانن.
Dr-Sangar saidqadr