پۆلیسی ڕاپەڕین: سلێمان ھەڵشۆیی ڕاینەکردووە

پۆلیسی راپەڕین ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە و تێیدا دەنگۆی هەڵاتنی سلێمانی هەڵشۆیی لە زیندان ڕەتدەكاتەوە .

دەقی راگەیەندراوی پۆلیسی راپەڕین:

هەندێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆ مەرامی تایبەت و بەدەستهێنانی لایك و كۆمێنت بڵاویان كردۆتەوە كە گوایە سلێمان هەڵشۆیی لە زیندان ڕایكردووە، بۆ ئەو مەبەستە وەكو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنین كە سەرلەبەری ئەم جۆرە هەواڵانە دوورن لەڕاستیەوە.
سلێمان هەڵشۆیی بەبڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی ٤٥٦ لە یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لەئێستاشدا لە گرتن و گواستنەوەی ڕاپەڕینە و تەندروستی زۆر باشە، وە لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.
بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتیمان سكاڵای یاسایی تۆمار دەكەین لەدژی خاوەنی ئەو پەیج و ئەكاونتانەی كە دەنگۆ و هەواڵی ناڕاست بڵاودەكەنەوە بەتایبەت بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان، چونكە بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵە نادروستانە كاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر بارودۆخی دەرونی هاوڵاتیان و بەتایبەت ئەو كەسانەی كە مامەڵەیان لەگەڵ سلێمان هەڵشۆیی كردووە و سكاڵایان تۆمار كردووە.
وە داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەكەین كە بڕوا بەو جۆرە هەواڵانە نەكەن، تەنها ئەوەی لە بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاوبكرێتەوە فەرمیە.

ھەواڵی زیاتر