هه‌ڕه‌شه‌ی نێرگه‌له بۆ له‌ناوبردنی ژینگه و گه‌نج
کێشانی نێرگه‌له بۆته دیارده‌یه‌کی نائاسایی که گه‌نجانی کوردستان به ئافره‌ت و پیاو ئالووده بوون پێیوه.که زۆرجار وه‌ک هێورکه‌ره‌وه یان به‌سه‌ربردنی کاتێکی خۆش به‌کاریده‌هێنن،به‌داخه‌وه‌م به‌شێک له گه‌نجان و هه‌رزه‌کاران وه‌ک که‌رسته‌یه‌کی پێشکه‌وتن به‌کاری ده‌هێنن به بێ ئه‌وه‌ی درک به‌وه بکه‌ن که نێرگه‌له نه یارمه‌تیده‌ره نه ته‌ندروسته.
زۆربوونی ئه‌م دیارده‌یه له‌سه‌ر شۆسته‌و شه‌قام و شوێنه گشتیه‌کان جگه له پیسبوونی هه‌وا که ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی یه‌که‌م ئۆکسیدی کاربۆن و گه‌رده وورده‌کان که ده‌بێته هۆی گۆڕانی ڕاسته‌وخۆی که‌ش و هه‌وای ئه‌م شوێنه که کاریگه‌ری نیگهتڤی هه‌یه بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ کوردستان به‌ره‌و پیسبوونێکی تریش ده‌بات ئه‌ویش پیسبوونی هه‌ستی بینینه هه‌رچه‌نده ڕێژه‌ی ئه‌م دیارده زیاتر بێت سیمای شار به‌ره‌و شێوان و ناشرین بوون ده‌بات.
به‌پێ توێژینه‌وه‌کی سه‌نته‌ری خۆپاراستن و نه‌هێشتنی نه‌خۆشی ئه‌مه‌ریکی ده‌رکه‌وتووه ماوه‌ی دانیشتنی کێشانی هه‌ر نێرگه‌له‌یه‌ک به‌رامبه‌ر ١٥٠ جگه‌ره‌یه هه‌روه‌ها کێشانی نێرگه‌له له شوێنه داخراوه‌کان کاریگه‌ری ته‌نها له‌سه‌ر خودی نێرگه‌له کێش نیه کاریگه‌ری له‌سه‌ر
که‌سانی چوارده‌وریشی ده‌بێت.
کاریگه‌ری کێشانی نێرگه‌له بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ:-
١-شێرپه‌نجه:
له‌کاتی کێشانی نێرگه‌له به قوڵی ڕێژه‌ی هه‌ڵکێشانی ئه‌و ژه‌هره‌ی که له‌ناو دوکه‌ڵه‌که‌دا هه‌یه ریاتر ده‌بێت که مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆسه‌ر له‌شی مرۆڤ وه ئه‌و ڕهژووهی که به‌کاردێت مه‌ترسی زیاتر دروست ده‌کات ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی یه‌که‌م ئۆکسیدی کاربۆن و کانزا قورسه‌کان و مادده‌ی کیمیایی که ده‌بێته هۆی شێرپه‌نجه‌ی سیه‌کان و ده‌م و میزڵدان.
٢-نه‌خۆشیه‌کانی دڵ:
هه‌ندێک له‌و مادده مه‌ترسیدارانه ده‌بێته هۆی گیرانی بۆڕیه‌کانی دڵ و نه‌خۆشی درێژخایه‌نی دڵ.
٣-هه‌وکردنی پوک:
کێشانی نێرگه‌له ڕێژه‌ی نیکۆتین له پلازمای خوێن و میز زیاد ده‌کات که کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر پێکهاته‌ی پوک ده‌بێت.
٤-تووشبوون به نه‌خۆشیه‌کانی گه‌ده‌و سیه‌کان:
به‌هۆی خاوێن نه‌کردنه‌وه‌ی لووله‌کانی نیرگه‌له به‌شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست و ڕاست هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره له‌سه‌ر گه‌ده‌و سورێنچک دروست ده‌کات ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌کتریا که هۆکاره بۆ هه‌وکردنی سیه‌کان و قورحه‌ی گه‌ده.
٥-که‌م بوونه‌وه‌ی کێشی کۆرپه‌له‌ی تازه له‌دایک بوو:
کێشانی نێرگه‌له له‌لایه‌ن ئافره‌تی دووگیان یان باوکان ده‌بێته هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی کێشی کۆرپه‌له و کێشه‌ی هه‌ناسه‌دان.
٦-ئالووده‌بوون:
ئه‌و نیکۆتینه‌ی که له نێرگه‌له‌دا هه‌یه نزیکه له جگه‌ره مرۆڤ ئالووده ده‌کات و ناتوانێت ده‌ست
به‌رداری ببێت.
چی بکرێن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌م دیارده:-
١-هۆشیارکردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌ڕێگای که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن و پێشکه‌شکرنی سیمیناری تایبه‌ت له لايه ن لايه نى به يوه ست به م بابه ته به مه‌ترسیه‌کانی نێرگه‌له به‌تایبه‌ت له ناوه‌نده‌کانی خوێندن و زانکۆکان.
٢-سانسۆرخستنه سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه له‌لایه‌ن لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار به‌وه‌ی که کێشانی نێرگه‌له له‌لایه‌ن ته‌مه‌نی خوار ١٨ ساڵ قه‌ده‌غه‌بکرێت هه‌روه‌ها دانانی سنورێک بۆ ئه‌م دیارده‌یه که به‌شێوه‌یه‌کی زه‌ق له شه‌قامه‌کان ده‌بیندرێت هه‌روه‌ها شوينى تایبه‌ت به کێشانی نێرگه‌له دیاری بکرێت که پێویسته مۆڵه‌ت له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار وه‌ربگرێت که به پێ مه‌رج و ڕێنمایی تایبه‌ت وله ژێر چاودێری ته‌ندروستی پێیان بدرێت.
٣-چاودێریکردنی بازرگانی به‌هۆی دیاریکردنی نرخێکی به‌رز بۆ به‌کارهێنه‌ران تاوه‌کو به‌هۆی به‌رزی نرخه‌که‌ی ڕێژه‌ی به‌کارهێنان که‌م ببێته‌وه.
سۆلین سەعدی عەلی
به‌کالۆریۆس له زانستهکانی ژینگه