ڕێبازی ریالیزم و سەرهەڵدانی لە شیعری کوردییدا

بەشی یەکەم:

سەرەتا ئەگەر پێناسەیەکی کورتی  ریالییزم بکەین، دەتوانین ژیان بە هەموو جووڵەکانی ناوی و ساتەکانی دیمەنی دەرەوەی، ئەو واتا قووڵانەی بەچاوی هونەرمەند و نووسەر و شاعیرانە ببینین، کە ریالیزم ئاوێنەی ژیانە.

نیگارکێشێک لەڕێگەی تابلۆکەی  و،  شاعیرێک لە ڕێگەی دەقی شیعرییەوە ئەوەی نیشان دەدات، ببینین.

ڕیالیزم وەکوو زاراوە، بەرلەوەی لە ئەدەب و ڕەخنەی ئەدەبییدا دەرکەوێت، لەناو فەلسەفەدا بڵاوبووەوە، زۆربەی لێکۆلەرەوان، چیڕۆکنووسی گەورەی فەڕەنسی (شانفیلۆری) بە پێشەنگی ئەم ڕێبازە دادەنێن.

 لە بواری ئەدەبیشدا، بەو واتایە دێت کە هەر بابەتێکی فیکری چارەسەرییەکی بابەتییانەی کێشەکانی ژیانی مرۆڤ بکات، وێنەکێشەکی وردو قووڵ و لەباری وای تێدابێت، نووسەر خۆی لەدەرەوەی بابەتدا بدۆزێتەوە.

ڕیالیزم و وشەی ڕیالیزم، بە واتای واقیع دێت لە هەردوو چەمکی”Real” لەگەڵ”Isem” پێک دێت.

ڕیالیزم و شیعری کوردی…

سەرهەڵدانی قوتابخانەی ڕیالیزمی لە سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەم، لە دوای سەردەمی ئەدەبییاتی کلاسی کوردییەوە دەست پێدەکات.

هەر وەکوو لەسەرەتا ئاماژەم بەوە کردووە، ڕێبازی ڕیالیزمی بۆ ئەوە لە دایکبووە ژیان بۆ ژیان بنووسێتەوە.

ئەمە بەو واتایە نییە، کە نیگارکێشێک لە ڕێگەی تابلۆیەکەوەیە یان شاعیرێک لە ڕێگەی دەقە شیعریەکەیەوە لاسایی بکاتەوە، بەڵکو ڕیالیزم باوەڕی بە داهێنان و ئەفراندن هەیە.

بە تێڕوانینێکی گشتی ڕیالیزم لە ژیانی مرۆڤ دەڕوانێت،  هەردوو لایەنی خودی و بابەتی لەبەرچاو دەگرێت بە باش و لێکەوتەکانییەوە.

ئەو هەموو ڕووداو و کارەسات و بەرخودانەی لە ژیانی سیاسی میللەتی کورد لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا هاتەکایەوە بووە کەرسەێکی بە پێز بۆ شاعیرو چیڕۆکنووس و شانۆنووس…هتد، لەپاش جەنگی جیهانی دووەم بەتەواوی جێگەی خۆی گرت، دەستی بەسەر ئەدەبییاتی کوردیدا کێشا، لە نێوان ململانی نێوان ڕێبازە ئەدەبییەکان ڕیالیزم سەرکەوت. ئەگەرچی لەلایەن هەندێک لە هونەرمەندو شاعیرانەوە ئەو بابەتەیان تێکەڵ بەخەیاڵ و فانتازیا دەکرد، بەڵام لەبەر ئەوەی کە پێویستیەکی ژیان لەسەرەتاوە هێناویەتیە کایەوە، کە پێویستی گەڕانەوە سەر زمانی زگماکی کوردییە، لەبەر ئەوە هەر لەو سەرەتایەوە هەندێک ڕەگەزی دەربڕینی ژیانی خەڵکی تێدابووە. ئەمەش لە زۆربەی هۆنراوەکانی( بابە تاهیری هەمدانی و فەقێی تەیران و خانی و نالی تا حاجی قادری)کۆییەوە ڕەگ و ڕیشەی ڕیالیزم بەدی دەکرێت.

بەشێکی زۆری ئەو شاعیرانەی کە پێشوو سەر بە ڕێبازی ڕۆمانسییزم بوون لە تازەکردنەوەی  شیعری کوردی سەرەتای سەدەی بیستەمدا چی بەلاساییکردنەوەی شیعری شاعیرانی بیانی بووبێت، چ ئەوانەی بە سوود وەرگرتن لە کەلەپووری کوردی و کێش و وێنەی شیعری فەرهەنگی گوندەکان و بەتایبەتی  کاریگەری شاعیرانی ناوچەی هەورامان شیعری کوردییان بەرەو تازەبوونەوە برد.

ئەم ڕێبازە تازەیەی ئەدەبیاتەمان و ئەم باسانە تەنیا لە شیعری کوردیدا، سەر هەڵنادەن بەڵکو لە پەخشانیش تەواو دیارن، لە پەخشانی کوردیدا دیمەنی ڕیالیزم و بەستراوی بە ژیانەوە لە دیمەنی ڕێبازەکانی تر ئاشکراترە.

نوێبوونەوەو ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی کورد وایکرد شیعری ڕیالیزمی کوردی، ئەدەبییاتی ئەم سەردەمە ڕەنگ بداتەوەو مرۆڤ بە بەرزترین و بەنرخترین سامان و سەرمایەی جیهان بزانرێت. هەر ئەوەش وایکرد سروشت کردنەوەی قوتابخانەو  دیمەنی ژن و هاندانیان بۆ خوێندن و بەرنگاربوونەوەی دەربەگایەتی و خەباتی هاوبەشی میللەتان بۆ ڕزگاری ئەم سەردەمە وێنەی تازەی هێنایە کایەوەو ڕێبازی ڕیالیزمی لەگەڵ ئەدەبییاتی جیهان یەک بگرێت.

نموونەیەک لە شیعری ڕیالیزمی لە ئەدەبی کوردیدا:

شیعری گۆران

تا هێزی بزووتن لە لەشما بەگوڕ بوو

من کوڕ بووم بۆ ئاغاو ئاغا باوکی کوڕبوو

لە ماندووبوونی سەرایشم واق وڕبوو

عەماری لەبەری تەقەلام پڕ، پڕبوو…

سامان گەردی

ھەواڵی زیاتر