وێنە..مۆزەخانەى جەستە مۆمیاکراوەکان لە ئەڵمانیا

مۆزەخانەى جەستە مۆمیاکراوەکان لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا یەکێکە لە نامۆترین مۆزەخانەکانى جیهان. بەشێوەیەک لەم مۆزەخانەیەدا چەندین جەستەى مرۆڤ و ئاژەڵى بەشێوازى جیاواز تیادا نمایش کراوە.

ئەم مۆزەخانەیە لەلایەن پزیشکى بەناوبانگى ئەڵمانییەوە گونتەر فۆن هاگنس، ناسراوە بە DOCTOR DEATH، دانراوە بە ئامانجى ئاشناکردن و پێناساندنى مرۆڤەکانە بە ئاڵۆزى جەستە و کۆئەندامەکانى لەشیان و رۆشنبیرکردنیان لەو بارەوە.
تاوەکو ئێستاش، توانیویەتى لە 23 وڵاتى جیهاندا مۆزەخانەکەى نمایش بکات. تاوەکو ئێستاش، نزیکەى 40 ملیۆن کەس سەردانى مۆزەخانەکەى کردووە.
ئەم پزیشکە لەگەڵ 15 هەزار کەس لە سەرتاسەرى جیهاندا، بەتایبەتیش لە ئەڵمانیا، جەستەى خۆیان بەخشیوە، تاوەکو دواى مردنیان جەستەیان مۆمیا بکرێت و لەم مۆزەخانەیەدا نمایش بکرێت.

پەیجی دژەتیرۆر

ھەواڵی زیاتر