ئاسۆ زەند بۆ باڵكێش: ئەردۆغان دەیەوێت ببێـتە ئەتاتوركی نوێ
ئاسۆی زەند، ئەندامی پێشوی یەدەکی پەرلەمانی سوید لە دیدارێكی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕیی میدیایی باڵكێش باس لە دۆخی باشور و رۆژئاوای كوردستان و هێرشەكانی توركیا بۆ سەر باشوری كوردستان دەكات، باس لە پلانی سەرۆك كۆماریی توركیا دەكات كە دەیەوێت ببێتە ئەتاتوركی نوێ لە ناوچەكەدا.
باڵكێش: هەڵوێستی ئێوە چییە لەسەرهێرشەكانی توركیا بۆ سەر باشوری كوردستان؟
ئاسۆی زەند، ئەندامی پێشوی یەدەکی پەرلەمانی سوید: ئەم داگیرکردنە بەتوندی مەحکوم دەکرێ، چونکە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ وسەروەری وڵاتی عێراق وکوردستانە، لەمەش زیاتر کوشتنی خەڵکی بێ تاوان و تێکدان وپیسکردنی ژینگەوسوتاندنی بەرهەمی جوتیارانی کوردستانە.
توركیا لە ناوچەكەدا بەدوای ئەوەدا دەگەرێت كە دەسەڵاتێكی نوێی هەبێت و دەیەوێت رۆڵی سەردەمی عوسمانی بگێڕێتەوە، بەهێرشكردنە سەر باشوری كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان. تورکیا لە چەندین وڵاتی تری ناوچەکەی وەک سوریا، لیبیا وە سۆمال دەستتێوەردان دەکات، هەروەها رەجەب تەیب ئەردۆغان دەیەوێت وەك سولتان قابوسێکی زەمان هەمەکارە بێت و بەدەستەڵاتی تاکڕەو مامەڵە بكات و بێتە ئەتاتوركێكی نوێ لە توركیا.
باڵكێش: بۆچی وڵاتانی ناوچەكە بێدەنگن لە ئاست هێرشەكانی توركیا و پێشێلكردنی سەرەوەریی عێراق؟
ئاسۆی زەند: پێشتر لە ساڵی ١٩٧٧ دا هەریەكە لە توركیا وعێراق رێككەوتننامیەک گڕێبەستێک واژودەکەن لەسەرئەوەی كەهەریەكە لەو دوو وڵاتانە بتوانێت 5 كیلۆمەتر بچێتە ناو خاكی وڵاتەكەی دیكەوە.
بۆ کەم کردنەوەی ناڕەزایەتی یەکەم دەوڵەتە عەرەبیەکان وە دوهەم پرۆتێستی نێونەتەوەیی، ئەوە لەسەر كاغەز بەو شێوەیە نوسرابوو بەڵام لە راستیداهەریەكە لە وڵاتان بۆشیان هەبووە 20 كیلۆمەتریش تەجاوزبکەن، وەکردوشیانەوبەردەوامن کە بچنە ناو خاكی وڵاتانی یەكتریەوە .
دەکرا پەرلەمانی عێراق دەسكاریی ئەو یاسایانەی سەردەمی دیکتاتور سەدامیان بکردایەوەو هەڵبوەشانرایەتەوە، نۆێنەرە کوردەکانيش هیچ ڕۆلێکیان نەبوە لە لابردنی یاسا کۆنەکان
.
لە راستیدا پەرلەمانی عێراق تارادەیەكی زۆرلاواز وئیفلیجە، ناتوانێت لە عێراقی نوێدا رۆڵێكی گەورەیی هەبێت و یاسا بۆ پاراستنی سەروەریەكانی خۆیی دەربكات، هەرەوها لە لایەن سیاسەت مەدارانی شۆڤێنی بەغدادوە خۆیان کەڕکردوە لەئاستی دەست تێوەردانی تورکیا بۆسەرمەرزەکانی باشوری کوردستان لە عێراق.
ئەوەش بۆئایندەی پرۆسەی دیموکراسی عێراق مەترسیەكی گەورەیە، هەموو ئەمانە لەلایەک ، وە لەلایەکی دیکەوە ئەوروپا بێدەنگە لەترسی فشاری کردنەوەی دەروازەی پەنابەران بەڕویانەوە کەجەختێکی دیکەن لە بێدەنگی وڵاتانی ئەوروپای هاوبەش.
باڵكێش: ئەمریكا بۆچی بێدەنگە لە ئاست هێرشەكانی توركیا؟
ئاسۆی زەند: ئەمریكا لەسەردەمی ترەمپدا ئەمریكایەكی لاوازە وپتربەرژەوەندیە ئابوریەکانی خۆی لەچاودەگرێ، ناتوانێت رۆڵی گرنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ببینێت وەک جاران ، بەتایبەتی دوای پەتای ڤایروسی کۆرۆنا، هاوکێشە سیاسیەکان بەلایەکی دیکەدا دەڕۆن ، بە تایبەتی لە پرسی روسیا و توركیادا، كە ناتوانێ سەركوتی توركیا بكات گەر ڕەزامەندی پوتینی روسیای لەسەرنەبێت.
باڵكێش: ئامانج لە هێرشەكانی توركیا بۆسەر باشور و ڕۆژئاوای كوردستان چییە؟
ئاسۆی زەند، ئەندامی یەدەکی پێشوی پەرلەمانی سوید: ئامانجی ئەوەیە کە بزوتنەوەی ئازدی خوازی فیدرڕالی کوردستان لە ناوچەکەدا لەناوبەرێ، ڕاستە هەندێك بۆچوون باس لەوەدەكەن كە توركیا دەیەوێت كورد لەناوبەرێت و قەتڵوعامیان بكات وەك سەردەمی ئەرمەنەكان بەڵام ئەوبۆچونانە دوورن لە راستیەوە.
تورکیا لە ناخادا کرۆکە، گەلەکەی لێی بێزارە، ٣٢٠ هەزارکارمەند دەرکروان لەکار، وە لە هێزی چەکداری لەسەربازوپۆلیس و ئاسایش ٨٢ هەزار کەس کەنارەگیرکراون، وە ٧ ئۆفیسەری گەورەی سوپای تورکیا پەنابەریان داواکردوە لە نەرویج، یەک لەوانە لە کۆرێکی یەکیەتی ئەوروپادا ، بارودۆخی ئالۆزی تورکیای خستۆتە ڕوو کە بە هۆی سیاسەتەكانی ئۆردوغان وپارتەسیاسیە شۆڤینیەکەیەوە کۆمەلانی خەڵکیان گیرۆدە کردوە .
ئەردۆغان گەلی تورکیاوخەلکانی پێشکەوتوخوازی لەگەڵ نیە ، تەنها ئیسلامی تووندڕەوەکانووە لیبرالە ناسیونالیستەکانی خۆی نەبێت . بۆیەهەرگیزتورکیا ئەوەی بۆنالۆێ، چونكە ئەو وڵاتە بەهێزەنەماوە كە بتوانێت بەو شێوازە گەورەیە رووبەرووی كورد وەگەلانی ناوچەکە ببێـتەوە و بیەوێت كورد لە جیوپۆڵیتیکی سەردەمدا بسرێتەوە. ئەوكارانەشی كە دەیكات تەنها بۆ ئەوەیە كە لە ناوچەكەدا رۆڵێكی پۆلیسی وەپێگەیەكی بەهێزی سەربازی تۆلیتاریەتی بۆهەیمەنەتی خۆیی هەبێت.
باڵكێش: دەبێت كورد چی بكات؟
ئاسۆی زەند، ئەندامی یەدەکی پێشوی پەرلەمانی سوید: زۆرگرنگە كورد یەکريزی خۆی نیشان بدات بۆبەدەستهێنانی مافەڕەواکانی خۆی. وە کاربکەن کەبایکۆتی کەلوپەلو بەرهەمی تورکی بکات بەهەموجۆرەکانیەوە، گەشتوگەشتیاری بوەستێنن کە سەرچاوەیەکی بەهێزی ئابوری تورکیایە، هەروەها دۆسیەوکێشەی کورد ببرێتە کۆروکوبونەوە نێونەتەوەیەکانەوە.