لە سنووری قەزای کەلار دوو کارگەی چەو و لم سزادران و داخران.
ئەمڕۆ سێشەممە بە فەرمانی قایمقامی قەزای کەلار، کارگەی چەولمی (دلێر) لە بەرلوت بەھۆی سەرپێچیەوە داخرا، لەلایەکی ترەوە دوای ئەوەی لەلایەن لیژنەی فەرمانگە پەیوەندیدارەکانەوە کارگەی چەولمی (تازەدێ) بەسەرکرایەوە، دەرکەوت سەرپێچی ئەنجامداوە و زیانی گەیاندوە بە دوو دۆنم
زەوی و بوەتە ھۆی بڕینی ژمارەیەکی زۆر دار و دارستانی سروشتی سەر روباری سیروان، بۆیە بە بڕی چوار ملیۆن و ١٥٠ ھەزار دینار غەرامە کرا، لەگەڵ ئەوەشدا، مامەڵەی تازەکردنەوەی مۆڵەتی کارگەکە راگیرا.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر