سەرکردەیەکی دیاری عێراقی دەڵێ” سەرۆک بارزانی رەمزی شۆڕشێکی نیشتمانیی مرۆییە”

ئەمڕۆ سێشەممە 26-1-2021، میسال ئالوسی، سەرۆکی پارتی ئوممەی عێراقی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (توویتەر نووسیوتەی “بۆچی هەندێک رق و کینەیان بەرامبەر کورد و کوردستان هەڵگرتووە؟ ئەوانەی نەخۆشیی دەروونییان هەیە، هەرچی دەڵێن با بیڵێن، ”کاک مەسعود بارزانی“ کەسێکی دانا، ئازا، پابەند بە دین و ئەخلاقە بەرزەکەیەتی و بەرزترە لە کەسانی بێ نرخ.
میسال ئالوسی ئاماژەی بە پەندێکی عەرەبی کردووە و نووسیویەتی، ”کاروان دەڕوا و عەجەم بە گومڕایی دەمێنێتەوە“.

ھەواڵی زیاتر