ئۆتۆمبیلی جۆری”کادیلاک 1″کە بە”وحش”ناسراوە، تایبەتە بە سەرۆکەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو،گرانبەھاترین ئۆتۆمبیلی جیھانە کە کۆمپانیای”جەنەڕال مۆتۆرز”دروستی دەکات..
ئەم ئۆتۆمبیلە خاسڵەتی ئێجگار جیاوازی ھەیە کە بریتین لەمانەی خوارەوە:
- ئۆتۆمبیلەکە کوشنەکانی فراوان و گەورەن و ھەموو جۆرە ئامێرێکی ئەلیکترۆنی تێدایەو، سەرۆک دەتوانێ بەئاسانی پەیوەندی بەھەموو جیھان بکات و بە کۆشکی سپی بچووک ناوزەد دەکرێ!
-چوار پاسەوانی تایبەت چاودێری توندی ئۆتۆمبیلەکە دەکەن و ڕێگە نادەن ناوەوەی ئۆتۆتۆمبیلەکە وێنەی بگیرێت جونکە ئامێری ھەستیارو تایبەتمەندی تێدایە! - کێشی ھەشت تەنە.
- ئەستوری دەرگاکانی 20 سانتیمەترەو تەنھا لەدەرەوە دەکرێنەوە.
- دەرگاکانی ھێندەی دەرگای فڕۆکەی بۆینگ 757 قورسە.
- بەئامێری ئەمنی رووپۆشکراوە کە چەندەھا جۆر چەکی تێدایەو لەکاتی ھێرشکردن بەڕووی ھێرشبەران دەکرێنەوە.
- ئۆکسجینی تێدا دانراوە لەئەگەری بەکارھێنانی چەکی کیمیایی.
- ئۆتۆمبیلەکە ھاوشێوەی تانک و زرێپۆشەو لەڕووی سەربازییەوە گرنگی تایبەتی پێدراوە.
- چەندین کیسەی خوێنی تێدایە بۆ سەرۆکی ئەمریکا.
- سیستمی ئاگرکوژێنەوەی تێدایەو ئەگەر لەدواوەش تەقەی لێ بکرێ گڕ ناگرێ.
- شوفێری ئۆتۆمبیلەکە دەبێ لەتیمی پاسەوانی تایبەت بێ و لەلایەن کۆمپانیای ناوبراو مەشقی تەواوی پێدەکرێ.
- بەپێی رێککەوتنێک لەگەڵ کۆمپانیای کادیلاک دروستکردنی ئۆتۆمبیلەکە جگە بۆ سەرۆکەکان دروستکردنی بۆ کەسی دیکە قەدەغەیەو ڕێگەی پێنادرێ!
- نرخی ئۆتۆمبیلەکە بریتییە لە یەک ملیۆن و پێنجسەد ھەزار دۆلار!
………………..
ئەم ئۆتۆمبیلە دووجار تووشی شکست ھات یەکەمجار لەساڵی 2011 کە لەکۆشکی سپی بۆ گەیاندنی ئۆباما بۆ «دبلن»لەکارکردن وەستا ئەویش بەھۆی قورسی کێشەکەی، جاری دووەم ساڵی 2013 لەکاتی گەشتەکەی ئۆباما بۆ ئیسڕائیل جارێکی دیکە لەکارکەوت ئەویش بەھۆی تێکردنی بەنزین بەھەڵە!
بەڵام لەکاتی گرتنە دەستی پۆستی سەرۆکایەتی لەلایەن دۆناڵد ترامپ لە 20-1-2017 گۆڕانکاری تەواو لە ئۆتۆمبیلەکە کرا بەزیادکردنی مواسەفاتی دیکە بەجیاواز لەگەڵ مۆدێلەکانی پێشووتر.
وەرگێڕانی: سوھەیب جەمیل