دەباغ: ئێران دڵنیاییدا بڵاوکردنەوەی فیلمەکە سیاسەتی ئێران نیە و لێپێچینەوە دەکات

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ڕایگەیاند” بۆ به‌دواداچوون له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی لەبارەی فیلمی تەوەکول، له‌گه‌ڵ سێ چوار له‌و كه‌ناڵانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندیمان هه‌یە وە په‌یوه‌ندیمان كردووه‌ دڵنیاییان دا کە ئه‌مه‌ سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێرانی نییه‌ و وه‌كو سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕێزگرتنه‌ له‌سه‌ركرده‌كانی كورد و به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌كاریزمایان هه‌یه‌، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سه‌ته‌ش داوایان له‌سه‌ركونسوڵی خۆیان كردووه‌ له‌هه‌ولێر كه‌ به‌زووترین كات كۆنفڕانسێكی هه‌واڵی ببه‌ستێت، له‌و كۆنفڕانسه‌دا ره‌تی بكاته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ كاری كۆماری ئیسلامی ئێرانی بێت به‌ڵكو كه‌سانێك یان كۆمپانیایه‌ك ئه‌م كاره‌ی كردووه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی وه‌ به‌دوای ئه‌وه‌شدا ده‌گه‌ڕێن كه‌كێ له‌پشتی ئه‌م كاره‌دا بووبێت.”
نازم دەباغ بە دەنگی ئەمریکای وت” له‌ڕاستیدا من ده‌مه‌وێت بۆچوونی خۆم بڵێم له‌و بابه‌ته‌دا چونكه‌ هه‌ندێك كێشه‌ و هه‌ندێك شت هه‌یه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌دووادانه‌چوونی زیاتر بێت له‌قازانج به‌ڵام له‌كاتی خۆشیدا پێویسته‌ ئێمه‌ وه‌كو كوردێك و وه‌كو نوێنه‌ری حكومه‌ت وه‌ڵاممان هه‌بێت، ئه‌م بابه‌تانه‌ كه‌ده‌وروژێن بابه‌تێكن من وایده‌خوێنمه‌وه‌ و پێم وانییه‌ كه‌ئه‌مه‌ كۆماری ئیسلامی ئێرانی بێت به‌ڵام ده‌كرێت بڵێن كه‌كه‌سانێك یان ئۆرگانێك بێت به‌مه‌ستێكی تایبه‌تی ئه‌م بابه‌تانه‌ باس بكات.”

دەباغ دەشڵێت” ئێمه‌ وه‌كو كورد له‌ هه‌رێمی كوردستان، “به‌نده‌ وه‌كو نوێنه‌ری حكومه‌ت چه‌ندین جار جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردۆته‌وه‌ كه‌ كورد به‌وه‌فایه‌، وه‌ چاكه‌ و پیاوه‌تی و كۆمه‌كەكانی هیچ كه‌سێكی له‌بیرناچێت له‌وانه‌ كۆماری ئیسلامی ئێرانی كه‌ له‌قۆناغه‌ سه‌خته‌كاندا هاوكاری خه‌ڵكی عێراق بووه‌ به‌كورد و عەره‌ب و نه‌ته‌وه‌كانی تره‌وه‌، دیاره‌ وه‌كو كوردیش زیاتر به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێته‌ سه‌رئه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان به‌چاوی یه‌كدابده‌ینه‌وه‌، پێم وایه‌ كوردیش كه‌می نه‌كردووه”.

ھەواڵی زیاتر