وێنە.. ئۆتۆمبێلە دزراوەکەی پۆلیسی کەرکووک دۆزرایەوە

دوای دوو رۆژ لە دزرانی، ئۆتۆمبێلەکەی پۆلیسی کەرکووک دۆزرایەوە.

بەپێی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ ئەو ئۆتۆمبێلەی پۆلیسی کەرکووک کە دوو رۆژ لەمەوبەر لەناو شاری کەرکووک دزرا، لەنزیک ناحیەی قەرەهەنجیر بەبێ شۆفێر دۆزراوەتەوە.

دوو رۆژ لەمەوبەر، ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی کەرکووک کە لای پۆلیسێک بووە، دزرا .

ھەواڵی زیاتر