لیستێکی نوێی مووچە بڵاوکرایەوە

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستێکی نوێی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە و سبەی یەکشەممە 24-01-2021 مووچەی وەزارەتی تەندروستی، پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی دابەشدەکرێت .
رۆژی 25ی مانگیش، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ، رەگەزنامە، لیوای نەوت، زێرەڤانی و وەزارەتی شەهیدان
رۆژی 27ی مانگ، وەزارەتی کۆمەڵایەتی، ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، ئەوقاف، پلاندانان، پیشەسازی و بازرگانی، گواستنەوە و گەیاندن، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی دەستپاکی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، وەزارەتی کشتوکاڵ و دەزگای مین.
رۆژی 28ی مانگ، وەزارەتی رۆشنبیری، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، سەرۆکایەتی هەرێم، پەرلەمان، وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی شارەوانی، ئەنجومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە

ھەواڵی زیاتر