ناوچەی سەوز مووشەکباران کرا

كەمێك لەمەوبەر سێ موشەک ئاراستەی ناوچەی سەوز کرا و لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوتە خوارەوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زەرەر و زیانەکانی بڵاونەکراوەتەوە.

ئاراستەكرنی ئەو مووشەكانە لە كاتێكدایە وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف لە بەغدادی پایتەختە و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق لە كۆبونەوەدایە.

پێشتریش گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران  عەسائیبی ئەهلی حەق و حیزبوڵا تۆمەتباردەکرێن بە ئەنجامدانی هێرشە مووشەكیەكان بۆ سەر كونوسڵخانەی ئەمریكا .

ھەواڵی زیاتر