ئێران 3 گەنجی كورد بەتۆمەتی سوتاندنی وێنەی سولەیمانی زیندانیكرد

بەپێی هەواڵێكی ڕكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ، كۆماری ئیسلامی ئێران  بەتۆمەتی بەشداریكردن لە خۆپیشاندان و سووتاندنی وێنەی قاسم سولەیمانی سێ گەنجی كوردی زیندانی كردووە.

هەنگاو دەڵێت، ئەو گەنجانە بەهۆی ئەوەی ساڵی ڕابردوو لە خۆپشاندانەكانی شاریی بانەدا وێنەی قاسم ولەیمانیان سوتاندووە دەستگیر كراون كە تەمەنیان لە نێوان 19 بۆ 20 ساڵدایە.

ئەوە لەكاتێكدایە دەستگیركراوەكان بە هیچ شێوەیەك رێگەیان پێنەدراوە بەرگریی لەخۆیان بكەن و پارێزەریش بۆ دۆسیەكەیان بگرن، بەهیچ شێوەیەكیش خێزانەكانیان ڕێگەیان پێنەدراوە لە دادگای كردنەكەیاندا ئامادەبن.

زانیاریەكان باس لەوەدەكەن هەریەكە لەو سێ گەنجە بە بە 16 ساڵ بەندبوون زیندانی كردووە.

ھەواڵی زیاتر