كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕابردوو، 20ی تشرینی دووه‌م، تەرمی كچێك لە گەڕەکی شارەوانی دووی قەزای کەلار دۆزرایه‌وه و ده‌ركه‌وت ته‌رمی ئافره‌تێكه و “خنكێنراوه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ورده‌كاریی ڕووداوه‌كه‌ی بۆ باڵكێش ئاشكرا كرد و وتی، ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو ئاگاداركراینه‌وه له بوونی ته‌رمێك، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌مان گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه ده‌ستپێكرد، دواتریش به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌لار و به‌مه‌به‌ستی توێكاری پزیشكی ته‌رمه‌كه ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كه‌لار كرا، پاش پشكنین ده‌ركه‌وت “خنكێنراوه”.
وتیشی، ئافره‌ته‌كه ناوی (م، ا، م)ه و ته‌مه‌نی 26 ساڵه و له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری “ناحیه‌ی گوڵاڵه”ی سه‌ر به قه‌زای خانه‌قینن.
له‌باره‌ی هۆكاری ڕووداوه‌كه‌وه وتی، ڕووداوه‌كه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه و پێشتریش ئه‌م ئافره‌ته سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه و زیندانی كراوه.
ئاشكراشی كرد، تائێستا چوار تۆمه‌تبار كه سیانیان برای كچه‌كه‌ن له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌ستگیركراون و له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا دانیان به تاوانه‌كه‌دا ناوه و لیكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریش به‌رده‌وامه.