بۆ ماوه‌یه‌ك ڕێگای كه‌لار- سلێمانی له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره داخرا
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئەمڕۆ شەممە، 21ی تشرینی دووه‌م، تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین له گەرمیان بۆ ماوەیەک ڕێگای سەرەکی نێوان کەلار- سلێمانییان داخست.
هۆكاری داخستنی ڕێگاكه له‌لایه‌ن تیمه‌كه‌وه بۆ چارەسەرکردنی مینێکی دژە کەسی بوو کە لەنزیك گوندی عیسایی سه‌ربه قه‌زای كه‌لار، لەلایەن هاوڵاتیانه‌وه دۆزرابووەوه.
پاش چاره‌سه‌ركردنی مینه‌كه هاتووچۆی ڕێگاكه ئاسایی کرایەوە.