داوا دەکرێت ئەندامانی سوپای عێراق و ھێزە ئەمنییەکان تیكتۆك بەکارنەھێنن

ڕێکخراوێکی ناحکومی داوا دەکات سوپای عێراق و ھێزە ئەمنییەکان تیكتۆك بەکارنەھێنن و داعش سوود لە وێنەو ڤیدیۆکانیان وەرنەگرن، تاوەکو هێرشیان بکاتە سەر.

(مركز الاعلام الرقمی) ڕیكخراوێكی ناحكومییەو لە بواری ئامێرە تەكنۆلۆژیاكاندا كار دەکات. داوا لە حكومەتی عێراق دەکات ڕیگە بە کارمەند و ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان نەدات، کە تیكتۆك بەكار بھێنن، بۆ ئەوەی نەبێتە ھۆی وێنەگرتن و بڵاو بوونەوەی شوێنە سەربازیی و ئەمنییەکان.

ڕێکخراوەکە لە نووسراوێكدا كە ئاڕاستەی حكومەتی عێراقی كردووە و دەڵێت “ئەندامانی هێزە ئەمبییەکان و سوپا، بە جلوبەرگی فەڕمی و لەكاتی ئەركەکانیاندا وێنەو ڤیدیۆ لە تیكتۆك بڵاو دەكەنەوە و تیرۆرستان سوود لەو وێنانە وەردەگرن و دواتر لە ڕێگەیەوە شوێنەكە دەستنیشان دەكرێت و زیانی گەورەی دەبێت”.

بۆیە ڕێكخراوی (مرکز الاعلام الرقمی) داوای كردووە كە بەكارهێنانی ئینەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەیتەكانیان لێ قەدەغە بكرێت.

ھەواڵی زیاتر