قائانی هۆشداری به میلیشیاكان ده‌دات هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر ئه‌مریكا
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ژماره‌یه‌ك بەرپرسی عێراقی ئاشکرایان كردووه، كه ئیسماعیل قائانی، فەرماندەى فەیلەقى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران داواى لە گروپه چه‌كدارییه شیعییه‌كانی هاوپه‌یمانی ئێران كردووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك کاری بێزارکەر و هێرش لە دژى هێزه‌كانی ئەمەریکا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئەنجام نەدەن بۆ ئه‌وه‌ی تره‌مپ نه‌یكاته پاساو بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، جگه له سزا ئابورییه نوێیه‌كانی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر به‌رپرسان و كۆمپانیاكانی ئێران و نزیك له ئێران، دەنگۆى ئەوە بڵاوبووه‌وه، كه ترەمپ به‌نیازه لەدوایین ساته‌كانی کۆتایهاتنى ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا هێرش بکاتە سەر ئێران، ئه‌مه‌ش ترسی لای ئه‌و وڵاته دروستكرد.
ڕۆژنامەی “العربي الجديد”یش ئاشکرای کردووە، كه چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو ئیسماعیل قائانی، بە نهێنی سەردانی بەغدای کردووە و چەندین سەرکردەى گروپە چەکدارییکانی بینیوە و داوای لێكردوون هیچ هێرشێك یان كارێكی بێزاركه‌ر بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا، یان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته له عێراق و ناوچه‌كه ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
دوای زیادبوونی هێرشی گروپە چەکدارییە شیعییەکانی نزیك له ئێران بۆ سەر كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان له به‌غدا، ئه‌مریكا هەڕەشەی داخستنی باڵێۆزخانەکەى لە بەغدا کرد و ئه‌ه‌ش ترسێكی زۆری لای به‌رپرسانی عێراقی دروستكرد و به ئاماده‌كاری ئه‌و وڵاته‌یان زانی بۆ هێرشكردنه سه‌ر گروپه چه‌كدارییه شیعه‌كانی عێراق كه نزیكن له ئێرانه‌وه.