هێزێكی زیاتر 2 هه‌زار كه‌سی پۆلیسی فیدراڵی گه‌یشتنه‌ شنگال

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئەو هێزەی گەیشتووه‌تە شنگال، بەشێكیان لە دەوروبەری قەزاكە و بەشێكی تریشیان لە سنوری عێراق-سوریا جێگیركراون و فه‌رمانده‌ی هێزی پاراستنی ئێزیدخانیش ده‌ڵێت، ژمارەی هێزەكەی پۆلیسی فیدراڵی زیاتر لە دوو هەزار چەكداره‌ و بۆ وەرگرتنەوەی فەرمانگە و بارەگاكانی ژێر دەستی یەپەشە و پاراستنی سنوری نێوان عێراق-سوریا هاتوون.

مانگی ڕابردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگاله‌وه‌ گه‌یشتنه‌ ڕێككه‌وتن، بەپێی ناوەڕۆكی ڕێككەوتنه‌كه‌ قایمقامێكی نوێ بۆ شەنگال دادەنرێت و به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌ ئیدارییەكانیش دەچنەوە سه‌ركاره‌كانیان،، دواتر دۆسیەی ئەمنی شاره‌كه‌ به‌ هاوبه‌شی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت، هه‌ر به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه‌، هیچ ڕۆڵێك بە هێزەكانی‌ پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و ئەو هێزانەش نادرێت كه‌‌ نزیكن لەوانەوە.

ھەواڵی زیاتر