هۆڵه‌ندا مه‌شق به‌ پاسه‌وانانی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا ئاشكرای كرد، “سه‌ره‌تای مانگی كانوونی دووه‌م، هێزێكی تایبه‌تی هۆڵه‌ندا دەگه‌نه‌ هەولێر بۆ پاراستن و مەشقپێکردنی هێزی پاسەوانی فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتی هەولێر.”

دەشڵێت، “هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش كاری ڕاوێژکاری هێزە ناوخۆییەکانی ناوچەکەیه‌ و ئەرکەكه‌ش هۆڵه‌ندا فه‌رمانده‌یی ده‌كات و ژماره‌ی هێزه‌كه‌ش نزیكه‌ی 150 سه‌رباز ده‌بێت.”

باسی لەوەشکردووە، هێزه‌كانی هۆڵەندا و ئەمریکا پێکەوە سەرباز و کەلوپەلەکان دەپارێزن و یەکەم سەربازی هۆڵەنداش سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو ده‌گاتە هەرێم.

ھەواڵی زیاتر