واشنتۆن مۆڵەتی به‌غدای بۆ كڕینی وزه له ئێران درێژكرده‌وه
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا 45 ڕۆژی تری بۆ عێراق درێژکردووەتەوە، دواتریش بابەتەکە دەخرێتە ئەستۆی ئیدارەى نوێی ئەمریکا کە بڕیارە 20ی کانونی دووەمی ساڵی داهاتوو دەستبەکاربێت.
ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، “مایك پۆمپیۆ دوای درێژكردنه‌وه‌ی سزاکان عێراقی به‌خشیوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كاره‌با له‌و وڵاته هاورده بكات و مامەڵەی دارایی لەگەڵ ئەنجام بدات.
کۆتایی ئەیلولی ڕابردوو ئه‌مساڵ، ئەمریکا لێخۆشبوونێکی تری بۆ عێراق درێژکردەوە و ڕێگەی دا كه بۆ ماوەى دوو مانگ وزە لە ئێرانەوە هاوردە بکات و مامه‌ڵه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدات.