ژن و پیاوێک لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا سووتان و گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە سێ کەس سووتاون و کەسێکیش برینداربوو، دوو کەسیان ژن و پیاوێکن.

هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاخجەلەر ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2020/11/20، لە نزیک گوندی عەسکەر، دوو ئۆتۆمبێل پێکیانداداوە و ئاگریان گرتووە. 
 
وتیشی: ئۆتۆمبێلێکی ئۆپڵ ژن و پیاوێکی تێدا بوو و هەردووکیان بەتەواوی سووتاون و گیانیان لەدەستداوە. لە ئۆتۆمبێلێکی نیسانیشدا کەسێک سووتاوە و گیانی لەدەستداوە.
 
ئاماژەی بەوەشدا، شوێنی ڕووداوەکە شەقامێکی یەک سایدی تەختە و گومان دەکریت ڕووداوەکە بەهۆی تیژڕەوییەوە ڕوویدابێت.

ھەواڵی زیاتر