گه‌رمیان..له‌م ڕۆژه‌دا ده‌ست به خوێندن له زانكۆ ده‌كرێته‌وه
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان لە په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبووک بڵاویكرده‌وه و ده‌ڵێت، “ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی قۆناغی یەكەمی زانكۆكه‌مان لەسەرجەم بەش و کۆلێژه‌كان دەكهینهوه، ڕۆژی یەکشەممە، 22ی تشرینی دووه‌م خوێندن لە سەرجەم بەشەكان دەستپێدەكات.
ده‌شڵێت، “پێویستە قوتابیان ئامادەی هۆڵەكانی خوێندن بن بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەكان و دەست بە خوێندنی وانەکان بكەن.”
له ساڵی ڕابردوه‌وه ده‌وامی خوێندنگه و زانكۆ و په‌یمانگاكان ڕاگیراوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بڵاووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و دواكه‌وتنی مووچه و لێبڕینی مووچه له مامۆستایانی ناوه‌نده‌كانی خوێندن، ئه‌مساڵ سه‌ره‌تا ته‌نها قۆناغی 12 ئاماده‌یی ده‌وامی كرد، دواتر ده‌وامكردن به گشتی ڕاگیرا.