تەقینەوەکەی حەسەکە کۆگایەکی چەکی داعش بووە”
هێزی ناوخۆی ڕۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، تەقینەوەکەی حەسەکە کۆگای چەک و تەقەمەنیە دەستبەسەردا گیراوەکانی شەڕی چەکدارانی داعش بووە.
دوێنێ چوارشەممە 15ی تەمووز کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی هێزەکانی سووریای دیموکرات HSD لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان تەقییەوە و ناوەندی راگەیاندنی هێزی ناوخۆ لە باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا (ئاسایش)، ئەمڕۆ پێنجشەمە 16.7.2020 رایگەیاند، تەقینەوەکان پاشماوەی جەنگ و شەڕی ئەم دواییەن لەگەڵ داعش.
لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکانیش رایگەیاند، تەقینەوەی کۆگاکە بەهۆی شۆرتی کارەبا روویداوە و تەنیا زیانی مادیی هەبووە.