سۆران عومەر: نەبوومەتە راوێژکار و وەکو کادری کۆمەڵ کاردەکەم

سۆران عومەر، پەرلەمانتاری دەست لەکارکێشاوەی کۆمەڵ رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی باسی بوونی بە راوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق دەکەن دوورن لە راستی.

سۆران عومەر، بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، ئەو هەواڵانەی باسی بوونی بە راوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق دەکەن دوورن لە راستی و دوای قبووڵکردنی نامەی دەست لەکار کێشانەوەکەی، وەکو کادری کۆمەڵی ئیسلامی کار دەکات و دواتر لە کۆنگرە بڕیاری خۆی دەدات بچێتە سەرکردایەتی یان نا.

لەبارەی هەوڵی رۆیشتنیشی لە کوردستان وتی:” بەهیچ جۆرێک کوردستان جێ ناهێڵم و لە سلێمانی دەمێنمەوە”.

لە 7ـی ئایاری 2020 بە دەنگی 57 پەرلەمانتار پارێزبەندیی سۆران عومەر هەڵگیرا. لە رۆژی 15-6-2020 رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندەوە. فرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی ھەرێمی كوردستان لە وەڵامی بڕیاری رێواز فایەقدا رایگەیاند، بڕیارەکە پێچەوانەی رێسای گشتیی پلەبەندی یاسایی دەرچووە و لە رۆژنامەی وەقائیع بڵاونابێتەوە. 

هەروەها رۆژی یەکشەممە 12-7-2020 سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی هەولێر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سۆران عومەر دەرکرد.

رۆژی سێشەممەی رابردووش سۆران عومەر نامەی دەست لەکار کێشانەوەی پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد.

ھەواڵی زیاتر