”تەنیا بۆ حاڵەتی تایبەت ھاووڵاتییان دەتوانن داوای ڕێگە پێدان بکەن”
هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر سەربارەت به ھاتووچۆی نێوان شارەکانی ھەرێم لەگەڵ ھەولێر و شارەکانی دیکەی فیدڕال بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند: بەپێی بەیانەکانی تایبەت بە قەدەغەی ھاتووچۆ لە وەزارەتی ناوخۆ کە تایبەتە بە بڵاو نەبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەو پێوەرەی کە ژمارەی تووشبووان لە شارێکەوە بۆ شارێکی دیکە، بۆیە قەدەەغەی ھاتووچۆ بەردەوام دەبێت. جیاوقزی ھەیە
لە دواین كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، لێژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆڕۆنا بڕیاریدا کە قه‌ده‌غه ھاتووچۆ لە نێوان شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و شاره‌كانى دیكه‌ى حكومه‌تى فیدڕاڵ به داخراوى بمێنێننه‌وه.
ھێمن قادر ڕایگەیاند، ئێمه پابه‌ند ده‌بین به بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى ناوخۆ، ھەر بۆیه ده‌سه‌ڵات دراوه به ژووری ئۆپراسیۆنه‌كان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى كه زۆر زه‌رورن وەک (نه‌خۆشى، یان ئه‌وانه‌ی كه ئیقامه‌ى هه‌ولێریان هه‌یه و بۆ كارێكى گرنگ دێن) به‌ڵام به مه‌رجى پشكنین له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆیان له ده‌روازه‌كانى هه‌ولێر – كه‌ركوك و هه‌ولێر – موسڵ.
جێگری پارێزگاری ھەولێر وتیشی: ئه‌م رێگه پێدانه بۆ مه‌به‌ستى سه‌ردانى و گه‌شتكردن نیه و راشیگه‌یاند: سه‌باره‌ت به هاموشۆی نێوان شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، تەنیا ئەوانە دەتوانن کە حاڵەتەکانیان زۆر زەرور و گرنگن.