ئەو خانووەی شازادە هاری تێدا دەژیا دەفرۆشرێت

ئەو کۆشکەی شازادە هاری تێیدا دەژیا، دەفرۆشرێت و کۆمپانیایەکی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرە 25 ملیۆن دۆلار وەکو نرخی کۆشکەکە دیاری کردووە.

رۆژنامەی دەیلی میرەر-ی بەریتانی بڵاویکردەوە، کۆشکەکە دەکەوێتە دوورگەی باربادۆس لە ناوەڕاستی دەریای کاریبی و دوای داشکاندنی نرخەکەی، بەنیازن بە 20 ملیۆن پاوەند بیفرۆشن کە دەکاتە نزیکەی 25 ملیۆن دۆلار.

خاوەن کۆشکەکە پێشتر نرخی 14 ملیۆن دۆلاری بۆ کۆشکەکە دانابوو. بەڵام دوای مانەوەی شازادە هاری لەم کۆشکەدا، نرخەکەی زیادکرد و لە لاپەڕەی فرۆشی خانووبەرەی رۆژنامە بەریتانییەکەدا، کۆشکەکەیان بۆ فرۆشتن دانا و تێیدا باس لە تایبەتمەندییەکانی کۆشکەکە دەکات. 

تایبەتمەندی کۆشکەکە

لەسەر رووبەری 14 هەزار پێ چوارگۆشە دروستکراوە

لە 10 ژوور و 10 توالێت و حەمام پێکدێت

لە کەناری دەریای کاریبییە

مەلەوانگەیەکی گەورە و باڵکۆنێکی فراوانی سەر ئاویشی هەیە

هۆڵی تایبەتی وەرزش و ساونایەکی تایبەتی مەساج و حەوزی جاکوزی هەیە

هەروەها خانوویەکی لە دار دروستکراویشی تێدایە کە تایبەتە بەمیوان و دیوەخانێکی گەورە لە نهۆمی زەوی 

ھەواڵی زیاتر