شەپۆلێکی گەرما کوردستان دەگرێتەوە
بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، شەپۆلێکی تری گەرما باشووری کوردستان دەگرێتەوە و لە سنووری گەرمیان و کەرکووک دەگاتە 48پلەی سیلیزی.
ئەژی چەتۆ، بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی بالکێشی راگەیاند، لە پێنجشەممەوە شەپۆلێکی تری گەرما کوردستان دەگرێتەوە و لە سنوری گەرمیان و کەرکوک دەگاتە 48پلەی سیلیزی و ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.
ئەژی چەتۆ وتی” لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە، پلەی گەرما لەنێوان 42 بۆ 46 پلە دەبێت، بەڵام لە سنوری کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان، پلەی گەرما دەگاتە 48پلەی سیلیزی”.
هەفتەی رابردوو یەکەم شەپۆلی گەرما کوردستانی گرتەوە، لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە پلەی گەرما تا 45 پلە بەرزبووەوە، بەڵام لە گەرمیان و کەرکووک پلەی گەرما گەیشتە 50 پلەی سیلیزی