تەبێژی حکومەت: پابەندین بە دابینکردن و دابەشکردنی مووچە
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پابەندین بە دابینکردن و دابەشکردنی مووچە و سندوقی خانەنشینیش رێکدەخەینەوە.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە دابینکردن و دابەشکردنی مووچە و سندوقی خانەنشینیش رێکدەخاتەوە.
جوتیار عادل وتیشی: گفتوگۆ و دانوستاندن لەگەڵ بەغدا بەگوێرەی دەستوور بەردەوام دەبێت و هەروەها حکومەتە سوورە لەسەر جێبەجێکردنی پلانی چاکسازی.
لەبارەی پلە تایبەتەکانیشەوە وتی: دامەزراندنی پلەی تایبەت بەپێی پەیڕەوی تایبەت دەبێت و لەمەودا کەسی گونجاو بۆ لە شوێنی گونجاو دادەنرێت.