کۆرۆنا لە ئێران ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد و فەرەنساش بڕیاری ناچاری دەدات
حازم جەعفەر/ باڵکێش
ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا 44 ملیۆن کەسی تێپەڕاند، ڕۆژی سێشەممە ئێران ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد و فەڕەنساش ئامادەکاری بۆ بڕیاری ناچاری دەکات.
بەپێی ئاماری ماڵپەڕی (worldometers)، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا 44 ملیۆن 264 هەزار کەسی لە جیھان تێپەڕاند، ژماری چاکبووەکانی ڤایرۆسەکەش زیاترە لە 32 ملیۆن کەس.
ڕۆژی سێشەممە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 1597 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە تۆمارکراون کە بەرزترین ڕێژەی تووشبوونە بە ڤایرۆسکەکە و لەو ژمارەیەشدا 24 تووشبوو گیانیان لە دەستدا بوو.
ئێرانیش لە رۆژی سێشەممەدا 6958 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسەکەی تۆمار کرد و 346 تووشبووش گیانیان لە دەستدا کە بەرزترین رێژەی گیانلەدەستدانە لە رۆژێکدا.