لە کڵێسایەکی ئیسپانیا دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر سەدان منداڵ

لە ماوەی هەشت دەیەدا قەشە و کارمەندانی کڵێساکە “دەستدرێژی سێکسی”یان کردووەتە سەر نزیکەی هەزار قوربانی.

لە ڕاپۆرتێکدا کە لەلایەن کۆنفرانسی قەشەکانی کاسۆلیکی ئیسپانیاوە بڵاوکراوەتەوە و کە تێدا هاتووە،  لانیکەم 927 منداڵی کەم تەمەن، لەلایەن ئەندامانی کڵێساوە دەستدرێژییان کراوەتە سەر و مامەڵەی خراپیان لەگەڵ کراوە.

خۆسێ گابرێل ڤێرا، گوتەبێژی کۆنفرانسی قەشەکانی ئیسپانیا گوتی: ئێمە هەست بەو زیانانە دەکەین کە روویداوە “ئێمە دەمانەوێت یارمەتی هەموو قوربانییەکان بدەین بۆ ئەوەی لەگەڵیان بین لە چاکبوونەوەیاندا”.

ئاماژەی بەوەشکرد: دەمانەوێت بزانین لە هەڵبژاردنی کاندیدەکان بۆ پۆستی قەشەیی چی هەڵە بووە، هەروەها لە کاتی مەشق و راهێنانەکانیاندا چی هەڵە بووە، چ شتێک پاڵنەری ئەو کەسانەی داوە بۆ دەستدرێژی سێکسی.

بەپێی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، زیاتر لە 99%ی دەستدرێژیکاران لە ڕەگەزی نێرن، کە نیوەیان پیاوانی ئایینینی مەسیحین و 83%ی قوربانییەکانیان لە ڕەگەزی نێرن، زۆرترین حاڵەت لە نێوان ساڵانی 1960 بۆ 1990 تۆمارکراوە.

بەپێی گوتەی قوربانییەکان، زیاتر لە 63%ی ئەو کەسانەی کە دەستدرێژییان کردووەتە سەریان گیانیان لەدەستداوە.

ھەواڵی زیاتر