کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە هەموو هەرێمی کوردستان دادەنرێت

بەپێی ئەو پلانەی وەزارەتی ناوخۆ هەیەتی، لە هەموو هەرێمی کوردستان کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ دادەنرێن.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر دەڵێت، کامێرای تیژڕۆیی ناسراو بە خاڵ بۆ خاڵ لە هەموو رێگە سەرەکییەکانی سنووری پارێزگاکەدا دادەنرێت. دەشڵێت، “هیوادارین لە زووترین کاتدا” کامێراکان دابنرێن.

پارێزگاری هەولێر باس لەوە دەکات، لە سنووری پارێزگاکەیدا لە رێگە سەرەکییەکانی چوون و هاتن کامێرای خاڵ بۆ خاڵ دادەنرێن، هەروەها لەنێو شاریش ئەو کامێرایانە دادەنرێن.

راشیگەیاند، بەپێی ئەو پلانەی وەزارەتی ناوخۆ هەیەتی، لە هەموو هەرێمی کوردستان کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ دادەنرێن.

دەشڵێت، بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە دانانی ئەو کامێرایانە دەکەن کە وەکو خۆی دەڵێت، لە بەرژەوەندیی خەڵکە.

ھەواڵی زیاتر