یەکێک لە ئاسایشە بریندارەکانی سلێمانی گیانی لەدەستدا

یەکێک لەو دوو ئاسایشەی سلێمانی کە ئەمشەو بە تەقەی دوو تۆمەتبار برینداربوون، گیانی لەدەستدا.

ئاسایشەکە ناوی کاروانە و لە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هەڵاتووەکاندا گیانی بە سەختی بریندار بوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، “لە کاتێکدا هێزەکانمان لە ئەرکی رەسمی و راپەڕاندنی رێکارە یاسایی و ئەمنییەکانی خۆیاندا بوون لە بازگەی سلێمانی، دوو ئۆتۆمبێل خاڵی پشکینن دەبەزێنن و ھەڵدێن و رووبەڕووی ھێزەکانمان دەبنەوەو دوو کارمەندنی ئاسایش برینداردەکەن.”

ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، “دوای گرتنەبەری رێکاری ئەمنی بەرامبەریان تۆمەتبار ( تەقەکەرە ) بە برینداری دەستگیردەکرێت و ئۆتۆمبێلەکەی ترشیان لەڕێڕەوی خۆی لادەدات و وەردەگەڕێت و تۆمەتباری دووەھەمیش دەستگیرکرا.”

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایشی سلێمانی ، “‌‎دوای پشکنین دەرکەوت لەناو ئۆتۆمبێلی یەکێک لە تۆمەتبارە ھەڵھاتووەکان بارێکی چەکی پێبووە( ٢٦٧ پارچەچەک ، فیشەک و تەقەمەنی )  و مەرامی بووە ھەڵبێت و لەدەرەوەی یاسا خۆی دەربازبکات.”

ھەواڵی زیاتر