ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتى خوێندنى باڵاوە

بەداخ و نیگەرانیەکەى زۆرەو سەرلەبەیانى ئەمڕۆ سێشەمە ڕێکەوتى (2022/6/28) لە ڕوداوێکى نەخوازراو و چاوەڕوان نەکراودا، لە کۆلێژى یاساى زانکۆى سەڵاحەدین – هەولێر، یەکێک لە قوتابیەکانى بەشى یاسا بە چەک هێرش دەکاتە سەر حەرەمى زانکۆ و بەداخەوە لە ئەنجامدا (د. کاوان ئیسماعیل) ڕاگرى کۆلێژى یاساى زانکۆى سەڵاحەدین و (د. ئیدریس حەمەخان) مامۆستاى کۆلێژى ئەندازیارى زانکۆى سەڵاحەدین شەهید دەبن و یەکێک لە کارمەندەکانیش بریندار دەکات.

بۆ ئەم ڕوداوە دڵتەزێنە، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پرسەو سەرەخۆشى ئاراستەى کەسوکارو خانەوادەى مامۆستایانى شەهید دەکات و هیواى چاکبونەوەى خێراش بۆ بریندارەکە دەخوازێت.

وەزارەتەکەمان لە کاتێکدا بە بەتوندى ئیدانەى ئەم جۆرە دەست درێژیانە دەکات، لەپێناو سەروەرى یاساو پاراستنى حەرەمى زانکۆکان هەمو ڕێکارێکى یاسایی دەگرینە بەر، هیواشمان وایە هەمو مامۆستایان و خوێندکاران و کۆمیونیتى ئەکادیمى زانکۆکان پێکەوە هەماهەنگ بن بۆ ئەوەى بەرپرس بین و نەهێڵین ئەم دیارەدە دزێوانە بپەڕنەوە ناو حەرەمى زانکۆکانمان و پەرەبسێنێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
٢٨/حوزەیرانى/٢٠٢٢

ھەواڵی زیاتر