دادگاییکردنی لاهوری شێخ جەنگی دواخرا

دۆسیەی لاهوری شێخ جەنگی رەوانەی دادگای پێداچوونەوەی ناوچەی سلێمانی کراوە بۆ تێهەڵچوونەوە و بڕیاردان لەسەری، بۆیە سبەی بەڕێوە ناچێت.

دانا تەقیەددین، ئەندامی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی “دۆسیەی بریکارەکەیان لە دادگای تاوانەکانی دووی سلێمانی نەماوە و ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوە (ئیستئناف) کراوە”

وا بڕیاربوو سبەی 3/6/2026 دادگاییکردنی لاهوری شێخ جەنگی بەڕێوە بچێت بەڵام ئەو ئەندامە ئاماژە بەوە دەکات “بەهۆی ئەوەی تیمی پارێزەران سکاڵایەکیان تۆمار کردووە سەبارەت بەوەی دۆسیەکە لە دادگای تاوانەکانی دووی سلێمانی بەڕێوە نەچێت، بۆیە دۆسیەکە دواخرا”

دانا تەقیەددین لەبارەی بەڕێوەنەچوونی دادگاییکردنە دەڵێت، سبەی چوارشەممە، 03ـی حوەزیران، دانیشتنی دادگا بەڕێوە ناچێت، چونکە دۆسیەکە رەوانەی دادگای پێداچوونەوە کراوە و تا کاتی یەکلابوونەوەی سکاڵاکەی تیمی پارێزەران لەسەر گۆڕینی دادگاکە، رێوشوێنەکان لە دادگای پێشوودا رادەگیرێن.

 شەوی 22ـی ئابی 2025، لاهور شێخ جەنگی و دەیان چەکداری سەر بە لاهور دەستگیرکران، ئەمە دوای شەڕێکی قورس و کوژران و برینداربوونی دەیانیتر، لەگەڵ هێزەکانی یەکێتیدا بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی.

ھەواڵی زیاتر