گازی ماڵان لە سلێمانی و دهۆک ئاسایی بووەتەوە

سەرۆکی لیژنەی گاز لە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی، گازی ماڵان ئاسایی دەبێتەوە و دابەشکردنەکەشی بە پسولە دەبێت

ئۆمەر عەبدوڵڵا، سەرۆکی لیژنەی گاز لە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی، دەڵێت “لە پێناو ئاسانکاری بۆ هاووڵاتیان، بڕیاردراوە لە ئەمڕۆوە دابەشکردنی گازی ماڵان بەبێ پسوولەی خۆراک بێت. بەگوێرەی ئەم بڕیارە، هاووڵاتیان دەتوانن بە شێوەیەکی ئاسانتر و بێ ئاستەنگ دەستیان بە بوتڵی گاز بگات”

ئۆمەر عەبدوڵڵا دەشڵێت ” ئێستا گاز بە بڕی پێویست لە بازاڕەکاندا بەردەستە و هیچ گرفتێکی کەمیی گاز لە ئارادا نییە، لە کاتێکدا لە وەرزی زستان کێشەی کەمی گاز دروست دەبوو.

سەبارەت بە نرخی گاز، سەرۆکی لیژنەی گاز جەختی کردەوە، نرخەکە وەک خۆی جێگیرە و هەر بوتڵێک گاز بە 8 هەزار و 500 دینار بە هاووڵاتیان دەفرۆشرێت. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، بڕی گازی تەرخانکراو بۆ هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک وەک خۆیەتی و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە.

لای خۆیەوە کارزان رەئووف، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی دهۆکیش رایگەیاند، دوای ماوەیەکی درێژ لە کەمی گازی ماڵان، لە ئەمڕۆوە پرۆسەی دابینکردن و دابەشکردنی گاز ئاسایی بووەتەوە. هەروەها بەهۆی ئەو کەمبوونەوەی لە ماوەی رابردوودا هەبوو، بۆشاییەک لە بازاڕدا دروستبووە و خەڵکێکی زۆر لە چاوەڕوانیدا بوون، بۆیە چەند رۆژێکی کەم پێویستە تاوەکوو ئەو بۆشاییە بە تەواوی پڕ دەکرێتەوە.

ھەواڵی زیاتر