لە کاتی هێنانی گژوگیای بەهاری؛ گەنجێکی ئاکرێ لە باڵەکایەتی بەر مین کەوت

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ بەناوی سەنگەر عارف خالید، کە دانیشتووی ئاکرێیە، لە کوێستانەکانی باڵەکایەتی بەر مینێکی چێندراو کەوت و بەهۆیەوە بە سەختی بریندار بوو.

سەنگەر عارف، بەیانیی ئەمڕۆ لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاری ڕوویان لە کوێستانی بەردەسپیان لە گوندە ژۆری دەڤەری باڵەکایەتی کردووە. لە کاتژمێر 6:00ـی بەیانی، قاچی بە مینێکی چێندراودا تەقیوەتەوە.

بەهۆی سەختی برینەکەی و لەدەستدانی قاچێکی، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە نزیکەکان، ئێستا بۆ چارەسەری زیاتر ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کراوە.

عەلی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مینی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو ناوچەیەی ئەو هاووڵاتیانە ڕوویان تێکردووە، پێشتر وەک ناوچەی سوور تۆمار کراوە و هێمای ئاگادارکردنەوەی لێ دانراوە. داوا لە هاووڵاتیان دەکەین بە هیچ شێوەیەک نزیکی ئەو شوێنانە نەکەونەوە کە مەترسیدارن و مینیان لێیە.

ھەواڵی زیاتر