عەلی زەیدی گەیشتە هەولێر و مەسرور بارزانی پێشوازیی لێکرد

ڕۆژی شەممە 02-05-2026،  عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لێکرا.

عەلی زەیدی دوای ڕاسپاردنی وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستان پشتیوانییان بۆ دەربڕی و جەختیان کردەوە لەوەی دەبێت چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، لەسەر بنەمای دەستووری هەمیشەییی عێراق و پاراستنی مافەکان بێت تاوەکو سەقامگیریی هەمیشەیی جێگیر بێت.

عەلی زەیدی لە هەولێر، لەگەڵ سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە و بڕیارە دواتر سەردانی سلێمانی بکات.

بەهۆی پاڵپشتیی واشنتن و ڕەزامەندیی تارانەوە، زەیدی هەنگاو بۆ پێکهێنانی حکومەت دەنێت، چاوەڕوان دەکرێت بەر لە 28ـی ئایاری داهاتوو، ناوی وەزیرەکانی کابینەکەی پێشکەشی پەرلەمان بکات.

ھەواڵی زیاتر