بە پێی ڕاپۆرتێکی پڕۆژەی ڕووناکی بە کوژانەوەی مۆلیدە ئەهلییەکان و دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، رێژەی دەردانی گازە ژەهراوییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و ئەمەش کاریگەری باشی لەسەر ژینگە و هەوا دروست کردووە.
پرۆژەی رووناکی رایگەیاند: “تاوەکو ئێستا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان 5 هەزار و 917 مۆلیدە کوژێنراونەتەوە. ئەم هەنگاوە بووەتە هۆی کەمکردنەوەی یەک ملیۆن و 127 هەزار و 430 تۆن لە دووانۆکسیدی کاربۆن لە هەوادا، کە ئەوەش یەکسانە بە دوورخستنەوەی یەک ملیۆن و 23 هەزار و 699 ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکان”.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەولێر لە پلەی یەکەم دێت لە کوژاندنەوەی موەلیدەکان، تاوەکو ئێستا 2 هەزار و 995 موەلیدە کوژێنراونەتەوە، لە دوای ئەویش سلێمانی دێت کە 805 موەلیدەی کوژێنراونەتەوە، ئینجا دهۆک دێت کە 505 موەلیدەی لێی کوژاوەتەوە.